دابه‌زینی قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی ئێران ته‌نیا كه‌رتی نه‌وت و وزه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو كه‌رته‌كانی تری وه‌ك خزمه‌تگوزاری ئه‌ندازیاری و ته‌كنیكیش زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
مه‌سعوود خانساری سه‌رۆكی ژوری بازرگانی تاران، ددانی به‌وه نا كه له ساڵانی رابردوودا هه‌نارده‌ی خزمه‌تگوزاریی ته‌كنیكی و ئه‌ندازیاری ئێران دابه‌زیوه، سه‌رده‌مێك قه‌باره‌ی ئه‌و هه‌نارده‌یه نزیكه‌ی شه‌ش ملیار دۆلار بوو، به‌ڵام ئێسته 200 تا 300 ملیۆن دۆلاره.
ئه‌و ئاماژه‌ی به حكوومه‌تی توركیا كردووه، له كاتێكدا له‌و وڵاته رێژه‌ی هه‌ڵاوسان گه‌یشتووه‌ته 20%، كه‌چی قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی گه‌یاندووه‌ته 220 ملیار دۆلار، به‌ڵام له ئێران دۆخه‌كه زۆر خراپه.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی تاران، ره‌خنه‌ی توند له ئێران ده‌گرێت و ده‌ڵێت، كاتێك له بازاڕ دۆلار نییه، ده‌چێت تمه‌ن چاپ ده‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌ڵاوسانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، كاتێكیش دۆلار زۆره، ئه‌وا دراوی زیاتر ده‌خاته بازاڕ كه دیسان هه‌مان كاریگه‌ری هه‌یه.
پاره‌كه‌ی به ئاسانی به‌ده‌ستیان ناگات.
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی به‌ربینگی كۆمپانیاكانی بواری خزمه‌تگوزاریی ئه‌ندازیاری و ته‌كنیكی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه ئه‌و كۆمپانیایانه ئه‌گه‌ر شتێكیش هه‌نارده بكه‌ن، ئه‌وا پاره‌كه‌ی به ئاسانی به‌ده‌ستیان ناگات.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، ته‌نیا له عێراقدا به‌ڵێنده‌ران 800 ملیۆن دۆلاری كۆمپانیاكانی ئێران قه‌رزدارن، به‌ڵام ناتوانن ئه‌و قه‌رزه به كۆمپانیاكان بده‌نه‌وه.
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێت كه ئێران له ساڵی 2018وه، سزای زۆر قورسی خراوه‌ته سه‌ر و به‌مه‌ش گورزێكی زۆر كاریگه‌ر به‌ر ئابووری ئێران كه‌وتووه.