به‌ردی ساڵانسا یه‌كێكه له گرنگترین به‌ش بۆ پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر، ئه‌م به‌شه‌ی ئۆتۆمبێل رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له هاوكاریی سروشت و تێكنه‌دانی هه‌وای چوارده‌ور، چونكه كاری سه‌ره‌كی بریتییه له پاڵاوتن و پاككردنی ئه‌و هه‌وا سووتاوه گه‌رمه‌ی پاش كرداری سووتان له‌ناو بزوێنه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت و له‌ڕێی گزۆسه‌وه ده‌كرێته ده‌ره‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه كاروان ڕه‌زا شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل و رۆنگۆڕ، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، ناوه زانستییه‌كه‌ی به‌ردی ساڵانسا بریتییه له ''Catalic Converter''ـه و شێوازی كاركردنیشی به‌م شێوه‌یه‌یه، گازی سووتاوی بزوێنه‌ر ده‌چێته ناو ساڵانساوه و دوای پاڵاوتنی ده‌كرێته ده‌ره‌وه، گازه‌كان چه‌ند جۆرێكی مه‌ترسیدار و پیسن وه‌ك ''NOXئۆكسیدی نایترۆجین،CO ئۆكسیدی كاربۆن و HC هایدرۆ كاربۆن''.
ئه‌وه‌یشی گوت كه به‌ردی ساڵانسا به‌هۆی پێكهاتنی له دوو بلۆك كه له بلۆكی یه‌كه‌مدا گه‌رده‌كانی ئۆكسیدی نایترۆجین هه‌ڵده‌وه‌شێن، له بلۆكی دووه‌مدا گازه‌كانی CO و HC مان هه‌یه له‌گه‌ڵ نایترۆجین و ئۆكسجین كه له بلۆكی یه‌كه‌مدا هه‌ڵوه‌شان، پاشان گه‌رده‌كانی ئۆكسجین له‌گه‌ڵ گه‌رده‌كانی ئۆكسیدی كاربۆن یه‌ك ده‌گرن و دوانه ئۆكسیدی كاربۆن به‌رهه‌م دێنن، دوای ئه‌وه گه‌رده‌كانی HC له‌گه‌ڵ O یه‌كده‌گرن بۆ پێكهێنانی H2O واته ئاو، له كۆتا كرداردا گازه‌كانی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن و ئاو و نایترۆجین فڕێ ده‌درێته ده‌ره‌وه، كه بۆ ژینگه زۆر باشترن و به‌راورد به گازه‌كانی سه‌ره‌تا زیانیان زۆر كه‌متره.
پرسیاری ئه‌وه‌مان له‌و شاره‌زایه كرد كه چۆن بزانین به‌ردی ساڵانسا گیراوه؟ ئه‌ویش گوتی، ئه‌م پارچه‌یه ورده ورده به‌هۆی خراپی كوالێتی به‌نزین و یان ناڕێكی له سیستمی سووتان و تێكه‌ڵه‌ی هه‌وا و به‌نزین، پیس ده‌بێت و كونه‌كانی ده‌گیرێت و ڕێ نادات كاری خۆی جێبه‌جێ بكات، به‌م شێوه‌یه ده‌بێته هۆی تێكچوون یان گیرانی كونه‌كانی به‌ردی ساڵانسا كه هاوكات ئه‌م گرفتانه بۆ ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات:
یه‌كه‌م: متبوونی بزوێنه‌ر.
دووه‌م: ده‌نگی نائاسایی گزۆس.
سێیه‌م: بۆنێكی ناوخۆشی شێوه گه‌نیو.
چواره‌م: بۆنی سووتانی كانزا.
پێنجه‌م: به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌ماوه.
هۆشیاری ده‌دات و ده‌ڵێ، پێویسته شۆفێران زۆر به‌گرنگییه‌وه له‌م به‌شه بڕوانن، چونكه چوستی و چالاكی به‌ردی ساڵانسا به ده‌ستلێدان ده‌رناكه‌وێت، هه‌ندێك جاریش به بینین هه‌ستی پێ ناكرێت، به‌ڵكو ته‌نیا ده‌بێ له‌ڕێی كۆمپیوته‌ره‌وه پشكنینی بۆ بكرێت و دڵنیا بنه‌وه له چالاكی به‌رده‌كه.