به‌هۆی بارانێكی زۆره‌وه، له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا له چه‌ندان شوێنی جیاوازی هه‌رێمی كوردستان لافاو رووی داوه، بۆیه له‌لایه‌نی سه‌لامه‌تیی ئۆتۆمبێل و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخی ئۆتۆمبێل له‌كاتی لافاودا، شاره‌زایه‌كی میكانیكی هۆشداری ده‌دات.
له‌مباره‌یه‌وه كاروان ڕه‌زا ڕۆنگۆڕ و شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، شۆفێران له كاتی بوونی لافاودا، سه‌لامه‌تی گیانی خۆتان پێش هه‌موو شتێكه، چونكه ماڵ و ئۆتۆمبێل دێته‌وه، به‌ڵام گیانی خۆتان نا، بۆیه دوای دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی ژیانی خۆتان، ته‌نیا شتێك زۆر گرنگه بیكه‌ن بۆ ئۆتۆمبیِلهكهت، لابردنی سه‌ری پاترییه، چونكه به لابردنی ئاگر له‌سه‌ر هیچ عه‌قڵێك نامێنێت و به‌مه‌ش ڕه‌نگه عه‌قڵه‌كان له سووتان به‌دوور بن.
ئەم ڕێنوێنییانە جێبەجێ بکە لەکاتی لافاودا
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌شێوه‌ی خاڵ چه‌ند ڕێنوێنییه‌ك ده‌خاته ڕوو:
یه‌كه‌م: به‌ركه‌وتنی زیان به به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل لای ته‌عدیلچی ''سافكار'' ئاسان چاك ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام سووتانی ته‌نیا یه‌ك عه‌قڵی ئۆتۆمبێل، تێچووی زۆری ده‌وێت بۆ كڕین و زۆرجار عه‌قڵه‌كه هه‌ر ده‌ستیش ناكه‌وێت.
دووه‌م: له‌كاتی بوونی لافاو ئه‌گه‌ر ئاگری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كرابێته‌وه، ڕه‌نگه هه‌موو عه‌قڵه‌كان بسووتێن، ئه‌مه له كاتێكدا ئۆتۆمبێلی مۆدیل به‌رز هه‌یه 15 بۆ 30 عه‌قڵی هه‌یه، به‌مه‌ش ڕه‌نگه پێنج هه‌زار دۆلاری بوێت ته‌نیا بۆ كڕینه‌وه‌ی عه‌قڵه‌كان.
سێیه‌م: دوای لافاو ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه بیرت بێت ئه‌وه‌یه، نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سلف لێ بده‌یت و ته‌نانه‌ت ئاگریش بكه‌یته‌وه، تا جوان هه‌رچی عه‌قڵ و تاقم فیوز و فیشه هه‌یه وشكی ده‌كه‌یته‌وه، ئینجا سه‌ری پاتری بخه‌وه سه‌ر و سلف لێ بده، ئه‌مه له حاڵه‌تێكدایه كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ته‌ڕ بێت.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر له‌ناو ماڵه‌كه‌تدا شوێنی تایبه‌تی ئۆتۆمبێلت هه‌یه بیخه ناوی، به مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تیی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له لافاو و ته‌ڕبوونی به‌شی ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، ئه‌مانه چه‌ند هۆشدارییه‌كی سه‌ره‌تایین، به‌ڵام گرنگن و پێویسته بكرێن، به‌ڵام سه‌ره‌كیترین كار كه گرنگه بیرت نه‌چێ، لابردنی سه‌ری پاترییه له‌كاتی لافاودا، چونكه به لانه‌بردنی به‌شه كاره‌بایی ئۆتۆمبێل هه‌مووی له‌كار ده‌كه‌وێت، ئه‌ویش ته‌نیا به سلفلێدانێك.