راپۆرتێکی رۆژنامەوانی له ئیسپانیا ئاشکرای کرد، دۆخی نائومێدی باڵی به‌سه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنادا كێشاوه، دوای شكستی یاریی كلاسیكۆ به‌رانبه‌ر ریال مه‌درید.
شه‌وی رابردوو له یاریی پێش كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، بارسێلۆنا به ئه‌نجامی 2-3 گۆڵ له كلاسیكۆیه‌كی تردا به ریال مه‌درید دۆڕا و هه‌لی گه‌یشتن به یاریی كۆتایی له ده‌ست دا.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كرده‌وه، تامی شکستەکەی دوێنێی بارسا، وەک شکستەکانی ئەم دواییەی تیپەکە نەبوو، یاریزانەکان هەستیان ده‌كرد بردنه‌وه‌یه‌كی ئاسانیان لە یارییەکی گەورەدا له ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی، بردنەوەی یارییه‌كه و گه‌یشتن به یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ر، دەیتوانی ببێته خاڵی وەرچەرخان بۆ تیپه‌كه له‌م وه‌رزه‌دا، هه‌روه‌ك چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ری تیپه‌كه لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی پێش یارییه‌كه‌دا ئاماژەی پێ كرد.
رۆژنامه‌كه، كه له یانه‌ی بارسێلۆناوه نزیكه، له راپۆرتێكدا تێبینیی ئەوەی کردووە، یاریزانانی بارسێلۆنا دوای ئەوەی دووجار یارییه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه، هه‌ستیان به‌وه كردووه ده‌یانتوانی له گێمه زیادكراوه‌كاندا بردنه‌وه به‌سه‌ر ریال مه‌درید تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌یان بۆ نه‌كرا.
ریال مه‌درید گه‌یشتووه‌ته یاریی كۆتایی و چاوه‌ڕێی براوه‌ی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات، كه ئه‌مشه‌و یه‌كێك له ئاتلێتیكۆ مه‌درید یان ئاتلێتیك بیلباو ده‌گه‌نه یاریی كۆتایی.