یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی له واژووكردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ بههرهمهندێكی دانیماركی نزیك بووه‌ته‌وه.
تۆڕی سکای سپۆرت له ئەلَمانیا بڵاوی كرده‌وه، یانه‌ی بایرن میونشن له گواستنه‌وه‌ی جۆناسان ئاپ یانسن نزیك بووه‌ته‌وه، كه یاریزانێكی لاو و به‌هره‌مه‌ندی دانیماركییه.
یاریزانه‌كه، كه سبه‌ی تەمەنی ده‌بێته 16 ساڵ، له یانه‌ی میتیێلاندی دانیماركی یاریی ده‌كات، ئاستێكی به‌رزی هه‌یه و پێشبینیی داهاتوویه‌كی پڕشنگداری لێ ده‌كرێت.
بە پێی راپۆرتی سه‌رچاوه‌كه، بایرن میونشن له راگه‌یاندنی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ یانسن زۆر نزیكه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه داوه، بایرن میونشن لەگەڵ یانه‌ی میتیێلاندی دانیمارکی گەیشتووه‌ته رێککەوتن، بۆ ئەوەی جۆناسان ئاپ یانسن به بڕی 1.2 ملیۆن یۆرۆ و هه‌ندێك پاداشت، بباته ریزه‌كانییه‌وه.
بایرن میونشن له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی نایگلسمان، زیاتر له جاران بایه‌خ به یاریزانی لاو و كه‌مته‌مه‌ن ده‌دات، كه پێده‌چێت ئه‌م گۆڕانكارییه سیاسه‌تی نوێی كارگێڕیی یانه‌كه بێت.