ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به سێ مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، ئه‌گه‌رچی مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگری ئاسمانی باڵوێزخانه‌كه‌وه ته‌قێنرانه‌وه، به‌ڵام وای كرد موقته‌دا سه‌در و قه‌یس خهزعهی له‌باره‌ی به‌رپرسیاریه‌تی هێرشه‌كه له به‌رانبه‌ر به‌یه‌ك تویت بكه‌ن.
دوای هێرشه‌كه و تۆمه‌تباركردنی میلیشیاكان له‌لایه‌ن سه‌در و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا،
قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رۆكی گرووپی عه‌سائیبی نزیك له ئێران له تویتێكدا گوتی، ئه‌و بۆردمانه مووشه‌كییه‌ی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی به‌رگریكاره‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه.
سه‌در: نابێت ئه‌و جۆره جووڵانه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا تێپه‌ڕ ببێت
روونی كرده‌وه، كردنه ئامانجی ناوچه‌ی سه‌وز له‌و كاته و به‌هاوشێوه‌ی رابردوو، هه‌وڵێكه بۆ تێكه‌ڵكردنی كارته‌كان، بۆیه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێسته گرووپه‌كانی به‌رگریكار باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایان نه‌كردووه‌ته ئامانج.
لای خۆیه‌وه و دوای بۆردمانه‌كه موقته‌دا سه‌در له تویتێك نووسیبووی، چه‌ند لایه‌نێك بانگه‌شه‌ی به‌رگریكاری و لێدانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، كه‌چی هاووڵاتی بریندار ده‌كه‌ن و شوێنی زانست و فێربوون ده‌ڕووخێنن، بۆیه نابێت ئه‌و جۆره جووڵانه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا تێپه‌ڕ ببێت.
روونی كرده‌وه، ئه‌وان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن بۆ دواخستنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌وه‌ی پاساویان بۆ بمێنێته‌وه بۆ به‌كارهێنانی چه‌ك و چاره‌نووسی گه‌ل هه‌ر به ده‌ستی ئه‌وانه‌وه بمێنێته‌وه، بۆیه بێ بوونی داگیركاری ئه‌وانیش بوونیان نابێت.
دوای بۆردمانه مووشه‌كییه‌كه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، كه به‌هۆی سێ مووشه‌ك بوو له ناوچه‌ی كه‌راره له شارۆكه‌ی دۆره له باشووری به‌غدا هاوێشترابوو، سیستمی به‌رگری ئاسمانی باڵوێزخانه‌كه له جۆری (سی رام)، توانی دوو مووشه‌ك تێكبشكێنێت و یه‌كێكیشیان له ده‌وروبه‌ری باڵوێزخانه‌كه كه‌وته خواره‌وه و بووه هۆی برینداربوونی ژن و منداڵێك.
هه‌ر دوای هێرشه‌كه شانه‌ی راگه‌یاندنی ته‌ناهی دووپاتی كرده‌وه ئه‌و هێرشه كارێكی تیرۆریستی ترسنۆكانه بووه و ژیانی خه‌ڵكی بێ تاوانی ناوچه‌ی سه‌وز و باره‌گای نێرده دیپلۆماسییه‌كانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایش ئاماژه‌ی كرد كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند گرووپێكی تیرۆریستییه‌وه ئه‌نجام دراوه كه ده‌یانه‌وێ ئاسایش و سه‌روه‌ری و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی عێراق لاواز بكه‌ن.