بەهۆی هەورەبروسكە و رەشەبای بەهێز هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبای 132 كەی ڤی ئەزمڕ - دەربەندیخان زیانی پێ دەگات و دەكەوێت.
ئەمڕۆ هەینی 14ـی كانوونی دوەم، سامان سابیر لێپرسرای هێڵەكانی گواستنەوەی وزەی كارەبای سلێمانی رای گەند، لە سەعات دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێڵی گواستنەوەی 132 كەیڤی ئەزمڕ -دەربەندیخان بەهۆی شۆرت كەوتووە و تیمەنیشیان بەردەوامن لەگەڕان و پشكنین بۆ دۆزینەوەی شۆرتەكە و چارەسەركردنی كێشەكە.
ئەو بەرپرسەی كارەبای سلێمانی گوتی، بەهۆی كەوتنی هێڵەكە هەردوو وێستگەی مۆبایلی باریكە و كازیوە بێ كارەبا بوون، بۆیە تا دۆزینەوەی شۆرتەكە و چارەسەركردنی كێشەكە ئەو فیدەرانەی لەو دوو وێستگەوە دەردەچن بێ كارەبا دەبن.
كەوتنی ئەو هێلانە و بوونی كێشە لە كاتێكە ماوەی چوار ڕۆژە شەپۆڵێكی بارانبارین هەرێمی كوردستانی گرتووتەوە لە چەند شوێنێك ئاستی ئاو بەرزبووەتەوە و بارانێكی بەخوڕ باریووە.
سنووری سلێمانی بە بوونی ڕەشەبای بەهێز بەناوبانگە و ساڵانە بەهۆی ئەو ڕەشەبایە چەندین جار زیان بە هێلەكانی كارەبا دەگات.