گۆڤاری ناشناڵ ئنتێرستی ئه‌مه‌ریكی له بابه‌تێكدا ئاماژه‌ی داوه، كه زۆر گرنگ و پێویسته حكوومه‌تی جۆ بایدن پێداچوونه‌وه به ئامانجه ستراتیجییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بكات و كار بۆ چۆنیه‌تیی به‌دیهێنانیان بكات، بێ گه‌یشتن به‌و ئامانجه ستراتیجیانهیش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه سووریا جێ بهێلرێت، پێویسته بۆ دواوه بگه‌ڕێینه‌وه و بایدن له‌خۆی بپرسێ كه بۆچی
ئه‌مه‌ریكا خۆی خزانده نێو ململانێكان له سووریا، جیا له له‌ناوبردنی داعش، ئامانجه‌كانی تر چی بوون و بۆچی ئێسته لێی پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه یان كه‌مته‌رخه‌من و هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنیان ناده‌ن. دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی واشنتن زۆرترین كۆمه‌كی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات كردووه، به‌ڵام ئه‌وان چوونه‌وه پاڵ ئه‌سه‌د به باشترین بژاره ده‌زانن و هه‌موو هه‌وڵی خۆیان به‌و ئاراسته‌یه خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
له بابه‌ته‌كه هاتووه، كه نه‌بوونی ستراتیجیه‌تێكی ڕوون و به‌رده‌وامی گۆڕانی بۆچوون و بڕیاری ئه‌مه‌ریكا له سووریا، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سوورییه‌كانی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا له دۆخێكی سه‌خت بمێننه‌وه، هه‌ر كاتێكیش بایدن یان سه‌رۆكێكی دوای ئه‌و بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بدات، ئه‌وا هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌كه‌ونه نێو جه‌نگێكی نابه‌رانبه‌ره‌وه.
ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شی كورد و ئۆپۆزسیۆنی سووریای كرد كه له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا سی ئای ئه‌ی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، له پێناوی ڕووخاندنی ڕژێمی ئه‌سه‌د و نه‌هێشتنی دیكتاتۆرێكی تر له ناوچه‌كه ئێسته هیچ شوێنه‌وارێكی دیار نییه و كاریگه‌رییه‌كانی به ته‌واوی له‌ناوچوون، له كاتێكدا له سه‌ره‌تادا هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ناوچه‌یه‌كی فره‌وانی وڵاته‌كه‌یان له ژێر ده‌ست بوو، به‌ڵام ئێسته زیاتر له سێ به‌شی خاكی سووریا كه‌وتووه‌ته‌وه ژێر ده‌ستی ڕژێمی ئه‌سه‌د.
ڕاسته به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داعش له عێراق و سووریا تووشی شكستی گه‌وره بوو و توانرا ئه‌و هه‌ڕه‌شه جیهانییه كۆتایی پێ بهێنرێت، به‌ڵام ئه‌مه تاكه ئامانجی ئه‌مه‌ریكا نه‌بوو له سووریا، به‌ڵكو ئامانجی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی واشنتن به‌ر له دروستبوونی داعش‌یش بریتی بوو له ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی سووریا، به‌ڵام دوای شكستهێنان به داعش، ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له‌و ئامانجه‌ی په‌شیمان بووه‌ته‌وه و خه‌ریكی هه‌ماهه‌نگی و هاریكارییه له‌گه‌ڵ رووسیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی سووریا، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه مۆسكۆ به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه پشت له به‌شار ئه‌سه‌د بكات و ڕازی نابێ له ده‌سه‌ڵات بهێنرێته خواره‌وه.
ئێسته ئه‌و ئامانجه‌ی پێشوو له هزری به‌رپرسانی واشنتن نه‌ماوه و هیچ كارێكی بۆ ناكه‌ن، بگره سێ ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌یه و بایدن كاریان له‌سه‌ر ده‌كات، له دوای شكستهێنان به داعشه‌وه، یه‌كه‌میان بریتییه له گه‌یاندنی زۆرترین كۆمه‌كی مرۆیی و ڕێگرتن له دروستبوونی ته‌نگژه‌ی گه‌وره‌ی مرۆیی و مه‌رگی به كۆمه‌ڵ به‌هۆی نه‌بوونی خۆراك و برسیه‌تییه‌وه، دووه‌میان بریتییه له چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد له سووریا، هاوكات به‌رده‌وامبوون له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له سووریا و عێراق، به دڵنیاییه‌وه ئه‌و سێ ئامانجه‌یش نایه‌نه دی، ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێ، كه ئه‌مه‌ریكا ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌سه‌د گفتوگۆ بكات و ئه‌و خواسته‌ی مۆسكۆ بهێنێته دی، به مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له حوكم، ئه‌مه‌یش به مانای ئه‌وه دێ، كه واشنتن ده‌بێته پشتیوان و هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ جێگیركردن و قایمكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆرێكی ناوچه‌كه، كه به چه‌كی كیمیایی و زه‌بری ئاگر و ئاسن ڕووبه‌ڕووی گه‌له‌كه‌ی بووه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌یش، به‌ڵام ئه‌وه بژاره دروسته‌كه‌یه و پێویسته واشنتن هه‌نگاوی بۆ بهاوێژێت، چونكه ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك له دژی ئیسرائیلی هاوپه‌یمانی ستراتیجی ئه‌مه‌ریكایش نییه، بگره جه‌نگی ئیسرائیل له سووریا له‌گه‌ڵ حزبوڵای لبنانی و میلیشیاكانی تری ئێرانه له وڵاته‌كه، هاوكات كورده‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرترین كۆمه‌كیان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پێ ده‌گات، به‌ڵام به‌رده‌وام مامه‌ڵه و گفتوگۆ و دانوستاندنكردن له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌سه‌د به باشترین بژارده ده‌زانن و ئێسته‌یش هه‌ماهه‌نگی فره‌وان له نێوان دیمه‌شق و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بوونی هه‌یه، ئه‌وان نه‌وت بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ئه‌سه‌د ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، جیا له‌وه‌یش ئه‌سه‌د به گونجاوتر و باشتر ده‌زانن، له‌وه‌ی بكه‌ونه ژێر ده‌ستی توركیا و ئه‌نكه‌ره به‌رده‌وام بێ له هێرشه داگیركارییه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ئه‌وان، بۆیه ده‌یانه‌وێ ئه‌سه‌د بكه‌ن به په‌رژینێك له دژی توركیا و له‌گه‌ڵ دیمه‌شقیش له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بۆ كورده‌كان ڕێك بكه‌ون.
پێویسته ئه‌مه‌ریكا واقیعیانه مامه‌ڵه بكات و ددان به سه‌ركه‌وتنی ئه‌سه‌د له ئاڵۆزییه‌كانی سووریا بنێت، ئه‌مه وه‌ك سه‌ره‌تا هه‌نگاوێكی باش و كاریگه‌ر ده‌بێت، بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی دۆخی سووریا و ده‌ستكردن به پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كه له ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵی جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، به ته‌واوی بووه‌ته وێرانه و پێویستی به سه‌دان ملیار دۆلار هه‌یه، تا دووباره ئاوه‌دان بكرێته‌وه و ببووژێنرێته‌وه.