شارەزایەك: كۆتایی كۆرۆنا نزیك بووەتەوە

:: PM:08:14:15/01/2022 ‌

لەوكاتەی ئاماری تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زۆر شوێنی دنیا بە هەڵكشاوی ماوەتەوە، بەڵام رێژەی مردن بە ڤایرۆسەكە رووی لە كەمی و داكشان كردووە، شارەزایەكی بواری ڤایرۆسزانی ئاماژە دەكات كە هەر پەتایەك زیاتر لە دوو یان سێ ساڵ زیاتر ناخایەنێت، بۆیە رەنگە بەهۆی ئۆمیكرۆنەوە كۆتایی پەتای كۆرۆنا نزیك بێت.

قوستەنتین چۆماكۆڤ، مامۆستای ڤایرۆسزانی لە زانكۆی جۆرج واشنتن گوتی، ئۆمیكرۆن بە تەواوەتی لە تیرەكانی تری كۆرۆنا جیاوازە، لە ماوەی ئەم هەفتەدا كۆرۆنا گەیشتووەتە تەواوی دنیا جگە لە كیشوەری ئەفریقیا، كە بەهۆی سەرهەڵدانی تیرەی ئۆمیكرۆنەوە ئاستی تووشبوون كەمی كردووە.
ئەگەر پێشتر رێژەی مردن 2% بووبێت، ئێستە بووەتە 0.1%
چۆماكۆڤ روونی كردەوە، ئۆمیكرۆن بەوە جیا دەكرێتەوە كە توانای زیاتری بڵاوبوونەوە و تووشكردنی هەیە، هاوكات توانای مردن و نەخۆشخستنی كەم بووەتەوە، ئەو تیرە نوێیە زیاتر تووشی گەنجان دەبێ و ئاسانتر بە بەراورد بە بەتەمەنەكان بڵاو دەبێتەوە.

ئاماژەی كرد، لەكاتی تووشبوون بە ئۆمیكرۆن، كاریگەرییەكەی مامناوەندییە و مردن بەو هۆیەوە زۆر كەمی كردووە، واتە ئەگەر پێشتر رێژەی مردن 2% بووبێت، ئێستە بووەتە 0.1%، هەروەها بە پێچەوانەی تیرەكانیتری كۆرۆنا، ئۆمیكرۆن بەرەو هەوكردنی سییەكان پەرە ناستێنێت.

ئەو شارەزایە دووپاتی كردەوە كە هەر پەتایەك زیاتر لە دوو بۆ سێ ساڵ زیاتر بەردەوام نابێت، تەنانەت ئینفلەونزای ئیسپانی كە پێشتر 50 بۆ 100 ملیۆن كەسی كوشت، دوای ئەوە بووە پەتایەكی وەرزی، بۆیە ئەگەری هەیە دوای دەركەوتنی تیرەی ئۆمیكرۆن كاتی كۆتاهاتنی كۆرۆنا هاتبێت.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل