تا ئێسته له پاڵه‌وانیه‌تیی وڵاتانی ئه‌فریقا بۆ تۆپی پێ، كه له كامیرۆن به‌ڕێوه ده‌چێت، چه‌ند رووداوێكی سه‌یر و چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌ق رووی داوه، پێده‌چێت هێشته رووداوی تریش روو بده‌ن.
له یاریی نێوان هه‌ردوو هەڵبژاردەی گابۆن و گانا له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدا، ئەندریا ئایوو لە گیمی یەکەم لە خولەکی 18 گۆڵی یەکەمی بۆ گانا تۆمار کرد، لە گێمی دووەم لە خولەکی 88 یاریزان جیم ئەلفینا گۆڵی یەکسان بوونی بۆ گابۆن تۆمار کرد.
بەم ئەنجامە یارییەکە کۆتایی هات، به‌ڵام ئەوەی جێگه‌ی سەرسوڕمانە، لە کۆتایی یارییه‌كه‌دا یاریزانەکانی هەردوولا بەگژ یەکدا چوون، یاریزانی گانا بینیامین بۆکسێکی لە ناو دەمی یاریزانێكی گابۆنی دا، لە پاش 10 خولەک له رووداوەکە لە پێش کامێراکان و گەڕانەوەی یاریزانەکان بۆ ژووری جلگۆڕینیان، ناوبژیوانی یارییه‌كه داوای لە یاریزانی گانا بنیامین کرد بگەڕێتەوە ناو یاریگه، بۆ ئەوەی کارتی سووری پێ بدات، بەڵام یاریزانەکە نەگەڕایه‌وە ناو یاریگه، ناچار ناوبژیوان بەبێ ئامادە بوونی یاریزانه‌كه، کارتی سووری بۆ یاریزانه‌كه بەرز کردەوە، ئەمەش بووە رووداێکی مێژوویی و گەورە، كه شتی وا رووی نه‌داوه لە مێژوویی تۆپی پێدا.
هاوكات ئه‌مڕۆ فیدراسیۆنی ئه‌فریقا بڕیاری دا بینیامینی یاریزانی گانا بۆ سێ یاریی راده‌گیرێت.
فه‌رحان جوبرائیل