ته‌ندروستیی سلێمانی رای گه‌یاند، له ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی چه‌ند ڕۆژی رابردوودا ده‌ركه‌وتووه، 42 حاڵه‌تی ئۆمیكرۆن له شاره‌كه‌دا تۆمار كراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ی كانوونی دووه‌م، سامان شێخ له‌تیف لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد، له كۆی ئه‌و پشكنینانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌نجام دراون، ده‌ركه‌وت كه 42 حاڵه‌تیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی نوێی ئۆمیكرۆن بوون.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا وه‌زیری ته‌ندروستی رای گه‌یاند، ئۆمیكرۆن گه‌یشتووه‌ته كوردستان و پێنج حاڵه‌ت له دهۆك له یه‌ك خێزاندا تۆمار كراوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن، ڤاكسین وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراو بن.
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تووشبوون به كۆرۆنا ماوه‌ی دوو ڕۆژه رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، ته‌نیا دوێنی زیاتر له هه‌زار و 500 كه‌س تووش بوون.