200 ملیاره‌ دیناره‌كه‌ی‌ به‌غدا گه‌یشت

:: PM:03:48:19/01/2022 ‌
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عێراق 200 ملیار دیناری‌ خسته‌ سه‌ر حیسابی‌ بانكی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

به‌پێی‌ رێككه‌وتنی‌ نێوان حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و حكوومه‌تی‌ عێراق، پێویسته‌ مانگانه‌ 200 ملیار دینار بخرێته‌ سه‌ر حیسابی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌ك ته‌مویلی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام دوو مانگه‌ به‌غدا ئه‌و پاره‌یه‌ دره‌نگ ده‌نێرێ‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ "وشه‌"ی‌ گوت، 200 ملیار دیناره‌كه‌ ئه‌مڕۆ خراوه‌ته‌ سه‌ر حیسابی‌ بانكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌كاتێكدا به‌شێكی‌ زۆری‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش كراوه‌.

پێشتر د.جووتیار عادل گوته‌بێژی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رای‌ گه‌یاندبوو به‌ گه‌یشتنی‌ 200 ملیار دیناره‌كه‌ی‌ به‌غدا دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ خراتر ده‌كرێ.

رۆژی‌ سێ‌ مانگ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرا، به‌پێی‌ خشته‌ی‌ دیار كراو سبه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌  و لاوان مووچه‌ وه‌رده‌گرن. 




وشە - وشه‌