نرخی نه‌وت له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، تا نزیكه‌ی 90 دۆلار هه‌ڵكشا كه به‌رزترین نرخه له حه‌وت ساڵی رابردوودا تۆمار كرابێت، بانكێكی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی ده‌كات نرخی نه‌وت تا كۆتایی ئه‌مساڵ بگاته 100 دۆلار.
به‌گوێره‌ی نوێترین پێشبینییه‌كانی بانكی وه‌به‌رهێنانی گۆلدمه‌ن ساكس، به له‌به‌رچاوگرتنی گه‌شه‌ی ئابووری دنیا و به‌رزبوونه‌وه‌ی داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت و نه‌بوونی ئاسۆیه‌كی روون له سه‌ركه‌وتنی رێككه‌وتنی ناوكی، نرخی نه‌وت تا 100 دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه.
دوای ره‌وینه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، كاریگه‌رییه‌كان كه‌م بوونه‌وه.
ئه‌و رووداوانه‌ی هۆكارن بۆ هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وت، زۆر زیاترن له‌و رووداوانه‌ی كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت هه‌یه.
گرنگترین رووداو له ماوه‌ی مانگی رابردوودا كه نرخی نه‌وتی دابه‌زاندبێت، پرسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئۆمیكرۆن بوو، به‌ڵام دوای ره‌وینه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، كاریگه‌رییه‌كان كه‌م بوونه‌وه.
پرسی به‌رزبوونه‌وه‌ی داخوازی و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ئاڵۆزییه‌كانی ئوكراینا و هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و دابه‌زینی قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگاكراوی ئه‌مه‌ریكا و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان، له نوێترین رووداویشدا كه شه‌وی رابردوو رووی دا، ته‌قینه‌وه‌ی هێڵی نه‌وتی كوردستان-جه‌یهانیش بۆ ماوه‌یه‌كی كورت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هه‌بووه.
به‌گوێره‌ی
یۆرۆنیوز، دابه‌زاندنی نرخی سوودی بانكی له‌لایه‌ن چین و رژانی سه‌رمایه‌ی زیاتر بۆ دووه‌م گه‌وره‌ترین ئابووری دنیا، ده‌بێته هۆی زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت و به گوته‌ی بانكه‌كه، تا كۆتایی ئه‌مساڵ نرخی نه‌وت ده‌گه‌یه‌نێته 100 دۆلار.
داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت له ساڵی 2022 سه‌رووی سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل زیاد ده‌كات
جگه له‌مه داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت له ساڵی 2022 سه‌رووی سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل زیاد ده‌كات، نه‌وتی كۆگاكراوی رێكخراوی هاریكاری و گه‌شه‌پێدانی ئابووری oecd له هاوینی داهاتوودا، نزمترین قه‌باره تۆمار ده‌كات و ئه‌مه‌ش پاڵنه‌ره بۆ زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
له هه‌مووی گرنگتر دانوستانی ناوكیش زۆر به سستی به‌رده‌وامه و پێشبینی ده‌كرێ، ئێران له چاره‌گی دووه‌می ساڵی داهاتوودا بتوانێ به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌رز بكاته‌وه، تا ئه‌وكاتیش هیچ كاریگه‌رییه‌كی بۆ سه‌ر بازاڕی نه‌وت نابێت.