لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، یانه‌ی شێروانه راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی به میدیاكان ناساند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ی كانوونی دووه‌م، یانه‌ی شێروانه له كه‌لار، راهێنەری نوێی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌ی "عادل عه‌لی" به میدیاكان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ناساند.
لە کۆنگرەکەدا سکرتێری یانەكه، سوپاسی راهێنەری پێشووی یانەکەی کرد، ئاماژەی بەوەش کرد، دەیانەوێت لەگەڵ راهێنەری نوێ ئەنجامە خراپەکانیان تێپەڕێنن و به‌ره‌و ئاست و ئه‌نجامی باشتر بڕۆن.
له لای خۆیه‌وه راهێنەری نوێی شێروانه عادل عه‌لی سوپاسی كارگێڕیی یانەکەی کرد بۆ پێدانی متمانە به ئه‌و بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی تیپه‌كه له خولی نایابی كوردستان و گوتی: "دەمانەوێت بەشێک لە یاریزانانی پێشووی یانەکە بگەڕێنینەوە و شێروانە لەم قۆناغەدا رزگار بکەین و بچینە پلەکانی پێشەوەی ریزبه‌ندی".
یانه‌ی شێروانه له‌م وه‌رزه‌ی خولی كوردستاندا ئه‌نجامه‌كانی باش نین، ئێسته له پله‌ی 12یه و 15 خاڵی هه‌یه.