پارێزگایەكی تر بڕیاری پشووی دا

:: AM:08:56:20/01/2022 ‌
پارێزگاری سلێمانی پشووی بۆ فەرمانبەرانی راگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەشی ئەمڕۆ ناچنە دەوام بەهۆی بوونی بەفر لەسەر شەقامەكان، ئەمڕۆ بە نەهاتوو بۆیان هەژمار ناكرێ‌.

ئەمڕۆ پێنجشەم 20ـی كانوونی دووەم، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ لە داودەزگا حكوومییەكان بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییان، لە دەوام بەردەوام دەبن لە كاری ڕۆژانەی خۆیاندا.

پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەش كردووە، ئەو فەرمانبەرانەی ئەمڕۆ ناتوانن بگەنە شوێنی كارەكانیان، بەهۆی بارینی بەفر و ئاستەنگی هاتۆچۆ لە هەندێك شوێندا، بە ئامادەنەبوو ئەژمار ناكرێن.

ئەو بڕیارەی پارێزگاری سلێمانی لە كاتێكدایە، ماوەی هەفتەیەكە شەپۆلێكی بەفربارین هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بەو هۆیەوە لە بەشێكی زۆری شارەكان ئەمڕۆ پشوو بوو.



وشە - رامیار جەواد