كەشناسی هەواڵێكی جیاوازی بڵاو كردەوە

:: AM:10:39:21/01/2022 ‌
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ كەشوهەوا بەرەو سەقامگیری دەچێت و تا سێ‌ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە ئەمڕۆوە شەختە و بەستەڵەك دروست دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی 21ـی كانوونی دووەم، بژار ئەكرەم لێپسراوی بەشی پێشبینییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەینی بەهۆی هاتنی بەرزە پەستانێك بۆ سەر ناوچەكەمان پێشبینی دەكرێ كەشوهەوا جێگیر بێت بۆ ماوەی سێ‌ ڕۆژ و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

زاتر گوتی، لەو سێ‌ ڕۆژە كەش زۆر سارد  دەبێت، تەمومژ لە هەندێك ناوچە دروست دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان و مەودای بینین كەم دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و شەختە و بەستن و بەستەڵەك دروست دەبێت.

باسی لەوەش كرد، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما خلیسكان ڕوودەدات بۆیە باشتر وایە بە شوفێران بە ئاگاداریەوە هاتوچۆ بكەن لە سەر ڕێ‌ و شەقامەكانی ناوە و دەرەوەی شارەكان.

ئەو هۆشدارییەی كەشناسی لە كاتێكە ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆڵێكی بەفربارین هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە بەو هۆیەوە لە سەرجەم شار و شارۆكەكان بەفرباری.



وشە - رامیار جەواد