سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له به‌ریتانیا ده‌ڵێت، ژمارەیەک لە یاریزانانی یانه‌ی مانچێستەر یونایتد بەم دواییانە له كریستیانۆ رۆناڵدۆی سه‌ركرده‌ی تیپه‌كه‌یان هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی میره‌ر بڵاوی كرده‌وه، ژمارەیەک لە یاریزانانی شەیتانه سووره‌كان لە دوا لێدوانەکانی رۆناڵدۆ ناڕازیین.
رۆناڵدۆ له دواچاوپێكهوتنیدا لهگهَ میدیاكان ده‌ڵێت: "ئەگەر ئامۆژگارییه‌كت پێ بدەم، كه هه‌رچه‌نده لە من بچووكتریش بیت، به‌ڵام ئەگەر لە خووەکانی رۆژانەتدا داینه‌نێیت، ئەوا زەحمەتە جێبەجێی بکەیت".
هه‌روه‌ها گوتی: "بەڵام ئەوانی تر قبوڵی ناکەن ئەگەر رەخنەیان لێ بگریت، من مه‌به‌ستم یاریزانانی تیپه‌كه‌م نییه، بەڵكو بە گشتی قسە دەکەم، من منداڵم هەیە و دەزانم هەندێ جار کاتێک گەنجتر بیت قورسترە، چونکە ئه‌وان پێچەوانەکەی دەکەن، بۆیە دەبێت هاوسەنگییەکی گونجاو بدۆزیتەوە لەکاتی قسەکردن لەگەڵیاندا".
رۆژنامەکە ئاشكرای كردووه، ئەم لێدوانانە لە لایەن هەندێک لە یاریزانی مانچێستهرهوە پەسەند نەکراو بوو، بەڵام ئه‌مه تەنیا كێشه نییە، كه له پشت په‌رده‌وه کاریگەریی لەسەر ژووری جلگۆڕینی یانه‌كه و پێوه‌ندیی نێوان یاریزانان دروست كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، بە لای کەمەوە یەکێک لە یاریزانە گه‌وره‌كانی تیپه‌كه بۆچوونی له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆیه، كه پێویسته هه‌ندێك یاریزانی لاو بانگهێشتی تیپه‌كه بكرێن، به‌ڵام به گشتی یاریزانان بۆ ئه‌م بابه‌ته بوونه‌ته دوو به‌ره.
میره‌ر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، رۆناڵدۆ بە باشی مامەڵە لەگەڵ هاوتیپە پورتوگالییەکانی ده‌كات، له‌وانه برۆنۆ فێرناندێز و دیۆگۆ دالۆت، بەڵام هەمان مامەڵە له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا ناکات.
"رۆناڵدۆ وه‌ك جاران کەسێکی دۆستانە نییە كاتێك دێته ناو یانه‌كه بچیت له باوەشی بگریت یان ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌یت، چونکە زۆرجار لەلایەن کارمەندانی ئاساییشی خۆیەوە پارێزگاری لێ ده‌كرێت، بەڵام کەسێکە کە ده‌كرێت به تێبینییهكانی سوودی لێ وه‌ربگیرێت"، میره‌ر وای نووسیوه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌م هاوینه گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی یوڤێنتوسی جێ هێشت.