یانه‌ی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بڕیاری دا لە پێشبڕکێی به‌ده‌ستهێنانی ئێرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری بۆروسیا دۆرتموند بکشێتەوە، به‌مه‌ش بوار بۆ چه‌ند یانه‌یه‌كی تر دروست ده‌كات هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی بده‌ن، یاریزانه‌كه‌ش یانه‌ی خۆی دیاریی كردووه.
هالاند دوو ساڵ پێش ئێسته لە مانگی کانوونی دووەمی 2020دا لەگەڵ بۆروسیا دۆرتمۆند گرێبه‌ستی كرد و هه‌رزوو تواناكانی تەقینەوە، لەو کاتەشهوە بووەته جێی سەرنج بۆ تەواوی کیشوەری ئەوروپا.
هالاند جێی بایه‌خی كۆمه‌ڵێك یانه‌ی گه‌وره‌یه، له‌وانه مانچێستەر سیتی، چێڵسی، یوڤێنتوس و پاریس سانجێرمان، هەروەها جەمسەرەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا "ریال مەدرید و بارسێلۆنا".
بە پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، مانچێستەر یونایتد بڕیاری دا لە پێشبڕكێیه‌كه بکشێتەوە، چونکە یانەکە دەزانێت هالاند نایه‌وێت روو له پرێمەرلیگ بكات.
سه‌رچاوه‌كه دەڵێت، مانچێستەر یونایتد دەزانێت هالاند دەیەوێت ئەم هاوینە روو بكاته ریال مەدرید، بۆیه پێی باشە لە هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه بکشێتەوە.
راپۆرتی رۆژنامه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه، یانه‌ی مانچێستەر سیتی فشار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به پاره‌یه‌كی زۆر هالاند بگوازێته‌وه ریزه‌كانی، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه پێی وایه، هالاند بایه‌خ به پاره‌ی زۆر نادات و ئامانجی گه‌وره‌ی ئه‌وه‌یه بچێته ریال مه‌درید.
هالاند كه هاوینی 2024 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆرتموند ته‌واو ده‌بێت، مه‌رجێك له گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌یه رێگه‌ی ده‌دات هاوینی داهاتوو به 75 ملیۆن یۆرۆ روو بكاته یانه‌یه‌كی تر.
یاریزانه نه‌رویجییه‌كه ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند، 22 گۆڵی لە 19 یاریدا لە کێبڕکێ جۆراوجۆردا تۆمارکردووە و شەش گۆڵیشی دروست كردووه.