یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، چارەنووسی یاریزانی هۆڵەندیی یانه‌كه‌ی لوک دی یۆنگی له مێركاتۆی ئه‌م زستانه‌دا یه‌كلا كرده‌وه.
راپۆرته هه‌واڵه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه، له مێركاتۆی ئه‌م زستانه‌دا دی یۆنگ بارسا جێ دەهێڵێت و راهێنەر چاڤی هێرناندێز زوو مانەوەی ئەو یاریزانەی لە مێرکاتۆی ئه‌م زستانه‌دا پشتڕاست نەکردەوە.
بەڵام رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كرده‌وه، یانه‌ی بارسێلۆنا بڕیاری داوە لوک دی یۆنگ تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له ریزه‌كانیدا بهێڵێته‌وه و ده‌ستبه‌رداری نه‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، دی یۆنگ به‌م دواییه له چه‌ند یارییه‌ك گۆڵی كردووه و توانیویه‌تی تیپه‌كه‌ی به تواناكانی رازیی بكات، ئه‌مه‌ش وای كرد بڕیاری هێشتنه‌وه‌ی له تیپه‌كه‌دا بده‌ن.
مۆندۆ نووسیویه‌تی، بارسێلۆنا پاره‌ی پێویست كۆ ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو هێرشبه‌رێكی تر بگوازێته‌وه ریزه‌كانی، جا گواستنه‌وه‌ی ئەلڤارۆ مۆراتا یان ئێرلینگ هالاند بێت.
لوک دی یۆنگی هێرشبه‌ری هۆڵه‌ندی لە مێرکاتۆی ئه‌م زستانه‌دا نزیک بوو به خواستن پێوه‌ندیی به یانه‌ی قادێشتهوه بكات.