ماسییه‌ك له به‌ریتانیا كه ددانه‌كانی به‌جۆرێك گه‌وره و درێژ بوون، نه‌یده‌توانی خواردن بخوات، بۆیه كێشی زۆر له پێویست كه‌م بووه‌ته‌وه و لاواز بووبوو. بۆیه خاوه‌نه‌كه‌ی بردوویه‌تیه لای پزیشك تا چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌ی بكات و نه‌مرێ.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، خاوه‌نی ئه‌و ماسییه‌ی رۆژنامه‌ی "دێڵی مێڵ"ی به‌ریتانی هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و پێگه عه‌ره‌بییه‌كه له‌وی وه‌رگرتووه، ناوی "مارك بایت"ـه و ته‌مه‌نی 64 ساڵه. باسی له ماسییه‌كه‌ی كردووه كه به‌هۆی درێژی و گه‌وره‌یی ددانه‌كانی، ناتونێ خواردن بخوات بۆیه زۆر لاواز بووه.
به‌پێی رۆژنامه‌كه، بایت ناچار بووه بۆ ئه‌وه‌ی ماسییه‌كه‌ی نه‌مرێت، بردوویه‌تیه لای پزیشكی ڤێتێرنه‌ری، ئه‌ویش دوای پشكنینی، سڕی كردووه‌ته‌وه و ددانه‌كانی باریك و كورتتر كردووه‌ته‌وه، به‌جۆرێك بتوانی به ئاسانی خواردن بخوات.
مارك بایت گوتوویه‌تی كه ماوه‌ی پێنج ساڵه ئه‌و ماسییه به‌خێو ده‌كات، به‌جۆرێك وای لێ هاتووه وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی هۆگری بووه، بۆیه كه ئێسته چاك بووه‌ته‌وه و ده‌توانێ به ئاسانی خواردن بخوات، دڵخۆش بووه.