به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌دێی عه‌نكاوه گرتنی باندێكی سواڵكردن راده‌گه‌ینێت كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، 10 بۆ 15 كه‌سن و رۆژانه به ئۆتۆمبێل ده‌هێنران بۆ عه‌نكاوه تا سواڵ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی كانوونی دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌دێی عه‌نكاوه رای گه‌یاند، به به‌دواداچوونێكی وردی هێزه ته‌ناهییه‌كان نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌و تۆڕه كه سواڵ كردنیان كردبووه پیشه‌ی خۆیان گیران.
ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئه‌و سه‌رۆك تۆڕه ڕۆژانه له كاتی نیوه‌ڕۆ 10 بۆ 15 كچ و كوڕی به ئۆتۆمبێل ده‌هێنایه عنكاوه و له گه‌ڕه‌كه‌كانی بڵاو ده‌بوونه‌وه و خۆیان وا پێشان ده‌دا كه هه‌ژارن و سواڵیان له دانیشتوانی عه‌نكاوه ده‌كرد.
ئه‌و ئه‌وان ئاماژه‌یان بۆ كردووه كه ئه‌و تۆمه‌تباره ڕاده‌ستی دادگا كراوه تا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كی زۆره سواڵ له‌ناو هه‌ولێر تاراده‌یه‌كی زۆر كۆنترۆڵ كراوه و ئه‌وانه‌ی سواڵ ده‌كه‌ن ده‌گیرێن.