سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ ئاشكرای كرد، لیۆنێل مێسیی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی گه‌ڕایه‌وه بارسێلۆنا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چاڤی هێرناندێز و چه‌ند یاریزانێك كردووه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ی كانوونی دووه‌م ئاشكرای كرد، لیۆنێل مێسی شەوی رابردوو لە ریستۆرانتێکی شاری بارسێلۆنا لەگەڵ چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ر و یاریزانان سێرجیۆ بۆسکێتس و خۆردی ئەلبا كۆبوونه‌ته‌وه و نانی ئێوارەیان به‌یه‌كه‌وه خواردووە.
سەردانەکەی لیۆنێل مێسی بۆ بارسا مشتومڕێكی زۆری لە رۆژنامەکان و ماڵپەڕە هه‌واڵییه‌كان و سۆشیاڵ میدیا دروست كردووه، هه‌ندێك ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەمە تەنیا چاوپێکەوتنێکە لە نێوان هاوڕێیاندا، هەندێکی تر بانگەشەی ئەوە دەکەن چاڤی بە نیازە لیۆ بگەڕێنێتەوە یانه‌ی بارسا.
لیۆنێل مێسی یەکێکە لە ئەفسانەکانی بارسێلۆنا و 778 یاریی بۆ یانه‌كه كردووه، هه‌روه‌ها 672 گۆڵی بۆ یانه كردووه و ده‌یان نازناوی بۆ به‌ده‌ست هێناون.
لیۆ هاوینی رابردوو دوای 17 ساڵ یاریكردن له بارسا، روو كرده یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی.