فابریزیۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان له ئەوروپا ئاشكرای كرد، یانه‌ی مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی فەرمی له یانه‌ی كریستاڵ پاڵاسه‌وه بۆ هاتووه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له یاریزانی هۆڵەندی ڤان دی بێک.
ڤان دی بێکی یاریزانی ناوه‌ڕاستی مان یونایتد، تا ئێسته نه‌یتوانیوه هه‌لی یاریكردن له یانه‌ی مانچێسته‌ر به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه ده‌یه‌وێت له مێركاتۆی ئه‌م زستانه‌دا یانه‌كه جێ بهێڵێت.
رۆمانۆ ئاشكرای كرد، یانه‌ی کریستاڵ پاڵاس ئۆفەرێکی پێشکەشی مانچێستەر یونایتد کردووە، بۆ ئەوەی دی بێک تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به خواستن بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
ئەوەشی خستەڕوو، مانچێستەر یونایتد ده‌رگه‌ی رۆیشتنی بۆ دی بێك كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به دوو مه‌رج، یه‌كه‌میان ئه‌و یانه‌یه‌ی داوای ده‌كات، ده‌بێت ته‌واوی مووچه‌كه‌ی بدات، دووەمیشیان ئەوەیە، هیچ بژاردەیەک بۆ کڕینی یاریزانه‌كه نییه و پاش ماوه‌ی خواستنه‌كه، ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه مانچێسته‌ر.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، پێی وایه چه‌ندان یانەی تر هەن ده‌یانه‌وێت ڤان دی بێك ببه‌نه ریزه‌كانیان، بەڵام یانه‌ی کریستاڵ پاڵاس ده‌ستپێشخه‌ری كردووه و دەستی بە دانوستان لەگەڵ مانچێستەر یونایتد كردووه به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی یاریزانه‌كه.