پێنج پەنابەری پەڕاگەندەی ئەفریقیایی لە قەڵادزێ داڵدە دەدرێن

:: PM:09:34:26/01/2022 ‌

هاوكات لەگەڵ ئەو شەپۆلەی بەفر و سەرمایەی زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، بەتایبەتی ناوچە سنوورییەكانی وەك دەڤەری قەڵادزێ، هەواڵەكان باسی ئەوە دەكەن پێنج پەنابەری ژنی بە رەگەز ئەفریقیایی دوای گرتنیان لەلایەن ئاسایشی ناوچەكەوە، لە گوندێكی نزیك چیای قەندیل ئازاد كراون.

بەپێی زانیارییەكان كە لەلایەن كەسانی نزیك لەو ماڵەی ئەو پێنج پەنابەرە ئەفریقییەیان داڵدە داوە بە "وشە"، دراوە، هەواڵەكە راستە و ئێستە ئەوان تەندروستیان باشە.

بەپێی زانیارییەكان ئاسایشی قەڵادزێ پێنج پەنابەری ئەفەریقی پاش ئەوەی بۆ ماوەی سێ مانگ لایان گیراون، ئەمڕۆ لە گوندی سونێ لە نیزیك چیای قەندیل بەرەڵا كراون، ئەوەیش بووەتە مایەی نیگەرانیی خەڵكی دەڤەرەكە، بۆیە بۆ پاراستنی گیانیان بەهۆی سەرما و سۆڵەوە، ئێستە لە ماڵێكی ناوچەكە داڵدە دراون، هاوكات هەوڵ بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بۆ كێشەی ئەو پێنج پەنابەرە هەیە. 







وشە - مه‌حموود ئیسماعیل