دووكه‌ڵی گزۆس ڕێیه‌كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی كێشه‌ی ئۆتۆمبێل، به‌زۆری دووكه‌ڵ ڕه‌نگی ''ڕه‌ش، سپی و شین''ـه، له كۆنه‌وه ڕه‌نگی دووكه‌ڵ وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بووه بۆ دیاریكردنی جۆری كێشه له بزوێنه‌ردا.
له‌مباره‌یه‌وه كاروان ڕه‌زا رۆنگۆڕ و شاره‌زای بواری میكانیكی و كاره‌بایی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، دووكه‌ڵی سپی ڕه‌نگه به‌هۆی سووتاندنی ڕۆنه‌وه بێت یان به‌هۆی لێچوونی ئاو بۆ ناو بزوێنه‌ر بێ، به‌هۆی درز یان ته‌قیوی له گاسكێتی سه‌ره‌وه ''head gasket''، شكانی به‌شه‌كانی سلنده‌ر یان درز له بۆدی بزوێنه‌ره، ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ت له ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بینی، پێویسته به‌زووترین كات بیبه‌یته سه‌نته‌رێكی خزمه‌تگوزاری ئۆتۆمبێل.
لێچوونی ئاو، ئۆتۆمبێل تووشی گەرمبوون دەکات، ئەمەیش دەبێتە زیان بۆ بزوێنەر، چونکە حەماوە بەرز دەکاتەوە
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، دووكه‌ڵی سپی هۆكار و نیشانه‌ی تری هه‌یه كه زۆربه‌یان له ئۆتۆمبێلی به‌نزیندا ده‌بینرێت، هۆكار بۆ بوونی دووكه‌ڵه سپییهكهیش له سه‌ره‌تای كارپێكردنی ئۆتۆمبێله‌وه‌یه، ته‌نیا به‌هۆی خه‌ستبوونه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌وه دروست ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی ڕوون ده‌بێته‌وه دووكه‌ڵه‌كه نامێنێت و واته‌ی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه گه‌رم بووه.
هۆشیاریی ده‌دات و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر دووكه‌ڵی سپی هه‌ر به‌رده‌وام بوو دوای گه‌رمبوونی بزوێنه‌ریش، پێویسته پشكنین بۆ ئه‌م به‌شانه بكرێت ''به‌شی سه‌ره‌وه‌ی گاسكێت، تۆڕبۆكان، بوونی درز یان شكان له لاشه‌ی بزوێنه‌ره‌كه و دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری گه‌رمكردنی بزوێنه‌ره‌كه''، دوای پشكنین و دۆزینه‌وه‌ی كێشه‌كه، ده‌توانی چاره‌سه‌ری بكه‌یت و له بوونی دووكه‌ڵی سپی به به‌رده‌وامی ڕزگارت ده‌بێت.