مێردمنداڵێكی به‌هره‌مه‌ندی تۆپی پێ له هه‌ولێر مه‌شق و راهێنان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا یاریی بكات.
ئێڤران شاكان، مێردمنداڵێكی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، به‌ڵام زیاتری ساڵێكه له شاری هه‌ولێره له دوو ئاستی جیاوازدا مه‌شق و راهێنانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی بكاته راستی، ئه‌ویش یاریكردنه له ئه‌وروپا و به تایبه‌تی له ئه‌ڵمانیا.
ئێڤران ته‌مه‌نی 12 ساڵه و سه‌ره‌تا چه‌ند مانگێك له ئه‌كادیمیایه‌كی تۆپی پێ له هه‌ولێر مه‌شقی كردووه و به‌شداریی راهێنانه‌كانی كردووه.
به‌ڵام ئێسته راهێنه‌رێكی تایبه‌تی مه‌شقی پێ ده‌كات، كه ئه‌ویش محه‌مه‌د سه‌دیقه، كه راهێنه‌رێكی لاوه و تایبه‌تمه‌نده به پێشخستنی ئاست و به‌هره‌ی هونه‌ری یاریزانان و هه‌روه‌ها هونه‌ری فریستایل.
محه‌مه‌د سه‌دیق، كه به "حه‌مه رۆناڵدۆ" ناسراوه بۆ "وشه سپۆرت" ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه ئێڤران شاكان مێردمنداڵێكی به‌هره‌مه‌نده و داهاتوویه‌كی پڕشنگداری هه‌یه.
ئه‌و گوتی: "زیاتری چوار مانگه مه‌شق به ئێڤران ده‌كه‌م، به تایبه‌تی له رووی كارامه‌یی و ته‌كنیكی یاریكردن و خێرایی له جووڵه، كاردانه‌وه‌شی زۆر باشه و ئێسته ئاستی زیاتر به‌ره‌و پێش چووه".
گوتیشی: "ئێسته كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین ئێڤران شاكان ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به ئه‌كادیمیای یه‌كێك له یانه‌كانی ئه‌ڵمانیاوه بكات و له‌وێ زیاتر به‌ره‌و پێش بچێت، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا له خولی ئه‌ڵمانیا یاریی بكات، چونكه توانا و به‌هره‌یه‌كی به‌رزی هه‌یه و ده‌توانێت ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی داهاتووی تۆپی پێ له ئه‌وروپا".
محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه دا "باوك و دایكی ئێڤران هه‌موو هه‌وڵێكیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌یان بگاته ئاواته‌كه‌ی، كه بوونه به ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری تۆپی پێ، ئه‌وان باسی ئه‌وه‌یان بۆ كردووم، كه كوڕه‌كه‌یان هه‌ر له ته‌مه‌نی 3-4 ساڵییه‌وه حه‌زی زۆری بۆ تۆپی پێ هه‌بووه و به‌هره و كارامه‌یی ده‌ركه‌وتووه".
حه‌مه رۆناڵدۆ به هیوای ئه‌وه‌یه "ئێڤران" بگاته ئه‌وروپا و له‌وێ له ئه‌كادیمیایه‌كی پێشكه‌وتوو ببێته یاریزان و له داهاتوودا ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری كورد له تۆپی پێ.