ئاسایشی ده‌روازه‌ی حاجی ئومه‌ران ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له په‌ینی كیمیاییدا گرت كه هه‌وڵ هه‌بوو به قاچاخ بهێنرێته هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ی ئایار، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ده‌روازه‌ی حاجی ئومه‌ران رای گه‌یاندووه، بۆ بنبڕكردن و رێگری له قاچاخ، توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر بڕی 20 تۆن په‌ینی كیمیایی "یوریا" كه به‌شیوه‌ی نایاسایی و شاره‌زایانه له‌ژیر بارێك له جۆری "قه‌سه‌ل" كه جۆرێكه خۆڵ شاردبوویانه‌وه.
دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌وڵ هه‌بوو ئه‌و په‌ینه به‌بێ ره‌زامه‌ندی لایه‌نی ته‌ناهیی بێننه كوردستان و ئێسته لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ بكه‌رانی ئه‌و كاره ده‌ستی پێ كردووه.
ئاسایشی ده‌روازه‌ی حاجی ئومه‌ران سوپاسی ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی ئاسایشی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ده‌كات و هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه چاوكراوه تر ده‌بن.