گه‌نجه‌كه ناوی "ئ. ن"یه، چیرۆكی ئه‌و له‌وكاته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه سه‌ردانی پزیشكێكی كردووه له شاره‌كه‌یدا. "ئ. ن" دوای ئه‌وه‌ی هه‌ست به تێكچوونی هۆڕمۆنه‌كانی ده‌كات، سه‌ردانی یه‌كێك له پزیشكه‌كانی سلێمانی ده‌كات و دواتر بۆی ده‌ده‌كه‌وێ نه‌خۆشیی تێكچوونی هۆڕمۆنه‌كان "پڕۆلاكتین"ی هه‌یه و پێویسته به به‌رده‌وامی سه‌ردانی پزیشك بكات، چونكه ئه‌و نه‌خۆشییه تێكه‌ڵبوونی هۆڕمۆنه‌كانه و سینگی له ئاستی خۆی زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه.
له ڕێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌وه، پزیشكه‌كه هه‌ڕه‌شه له‌و گه‌نجه ده‌كات
تا ئێره به ڕووداوێكی ئاسایی داده‌نرێ، به‌ڵام له‌كاتی چه‌ندان جار سه‌ردانی بۆ لای پزیشكێك كه /ناوه‌كه‌ی لای وشه پارێزراوه/، ئه‌و گه‌نجه تووشی نه‌هامه‌تی ده‌بێت.
كه‌سێكی نزیك له گه‌نجه‌كه ورده‌كاریی زیاتری خسته ڕوو و گوتی، ئه‌و گه‌نجه له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌و پزیشكه، چه‌ند جارێك داوای كاری خراپی لێ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و رازی نابێت، تا دواجار ڤیدیۆی تۆمار ده‌كات كه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی تر ده‌ستدرێژیی ده‌كه‌نه سه‌ر و به ڤیدیۆ تۆماری ده‌كه‌ن.
ئه‌وانه‌ی له‌و جۆره نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه، زیاتر له كه‌سی ئاسایی هه‌ستی شه‌رمنییان تێدایه، بۆیه پزیشكه‌كه‌یش ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌قۆزێته‌وه.
له ڕێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌وه، پزیشكه‌كه هه‌ڕه‌شه له‌و گه‌نجه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر خۆی له چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی نزیك نه‌كاته‌وه یان ئه‌وه‌ی ئه‌و پێی ده‌ڵێت نه‌یكات، ئه‌وا ڤیدیۆكه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه.
نزیكه‌كه‌ی "ئ. ن" ده‌ڵێ، ده‌ركه‌وت پزیشكه‌كه به‌شێكه له سیخوڕیی ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی، ویستوویانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و ئامانجی خۆیان ئه‌و گه‌نجه به‌كار بێنن، به‌ڵام "ئ. ن" رازی نابێت، تا دواجار له ڕێی ئاسایشی یه‌كێتییه‌وه به تۆمه‌تی "له‌واته" ئه‌و گه‌نجه ده‌گرن.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌وكاته‌ی ئه‌و پزیشكه ده‌ستدرێژیی كردووه‌ته سه‌ر، لێیشی داوه، له‌وكاته‌وه له ماڵه‌وه‌یان هه‌ستیان پێ كردووه، بۆیه پزیشكه‌كه به پاڵپشتی ده‌زگاكانی یه‌كێتی، كێشه‌كه‌ی دیزه‌به‌ده‌رخۆنه كردووه و برینپێچی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانیش له كاره‌كه‌دا تێوه‌گلاوه.
"ئ. ن" كه ئێسته له گرتووخانه‌ی ئاسایشی یه‌كێتییه، یه‌كێكه له قوربانیانی ده‌زگا سیخوڕییه‌كانی یه‌كێتی كه به‌رده‌وام ته‌ڵه‌یان بۆ به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی خۆیان داده‌نا.
ئه‌و رووداوه دوای 12 ساڵ، جارێكی تر له‌ناو ماڵباته‌كه‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، بۆیه پێده‌چێ له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌موو شتێك له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا بكه‌ن.