نرخی نه‌وت له ژێر كاریگه‌ریی دۆخی ناله‌باری ئابووری دنیا و مه‌ترسییه‌كانی، دووباره سستبوونی ئه‌و كه‌رته رووی له دابه‌زین كرد.
به‌گوێره‌ی
dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت، به 106 دۆلار ده‌فرۆشرێت و نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش به 104 دۆلار ده‌فرۆشرێت. دوێنێ چوارشه‌م نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت سه‌رووی 4% هه‌ڵكشابوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سه‌رووی 1% دابه‌زیوه.
گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌و دۆخه ئابوورییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌سه‌ر وڵاتانی دنیادا زاڵه، هه‌ندێك پێشبینی له پاشه‌كشه‌ی ئابووریی دنیا ده‌كه‌ن، پرسی كه‌ره‌نتینی چین و به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوودی بانكی لای به‌شێك له وڵاتانی دنیا به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا، كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێشبینی سستبوونی ئابووریی دنیا بكرێت، له‌وكاته‌شدا داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت كه‌م ده‌كات و نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێنێت.
نرخی دۆلار گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین نرخ له‌وه‌ته‌ی 20 ساڵی رابردوو تۆمار كرابێت، ئه‌وه‌ش به‌و واتایه‌یه كڕیاران ده‌بێت پاره‌یه‌كی زیاتر به نه‌وت بده‌ن، بۆیه بۆ هاوسه‌نگی نرخه‌كه دابه‌زینی تۆمار كردووه.
ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی سوودی بانكی به‌رز كردووه‌ته‌وه
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی سوودی بانكی به‌رز كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی سستكردنی بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دنیا و به‌و هۆیه‌وه داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت كه‌م ده‌بێته‌وه.
هۆكارێكی تریش پێوه‌ندیی هه‌بووه به بڕیاری كۆمپانیای ئارامكۆ كه نرخی نه‌وتی بۆ مانگی حوزه‌یران بۆ كڕیاره‌كانی ئاسیا دابه‌زاندووه. ده‌گوترێ كوێتیش نرخی نه‌وتی بۆ كڕیاران دابه‌زاندووه.
له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه، به‌گشتی نرخی نه‌وت هه‌ر له سه‌رووی 100 دۆلار فرۆشراوه و ئه‌گه‌ر هه‌ندێك جار بۆ خوارووی 100 دۆلار دابه‌زیبێت، خێرا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌رووی 100 دۆلار و ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ك تا نزیكه‌ی 140 دۆلاریش هه‌ڵكشا. رووسیا به یه‌كێك له دابینكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت و گاز له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و سزایانه‌ی خراوه‌ته سه‌ری وایكردووه، قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا به‌راورد به قه‌باره‌ی داخوازی، كه‌م بكات و نرخی نه‌وتیش به نرخێكی به‌رز بفرۆشرێت.