یه‌كێك له حاڵه‌ته ناته‌ندروسته‌كانی ئۆتۆمبێل، لێدانی دیلكۆیه ''نۆكینگ'' كه هۆكاری سه‌ره‌كیی خراپی به‌نزینه، به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌یشدا شاره‌زایه‌ك چه‌ند هۆكاری تر ده‌خاته روو كه ده‌بنه هۆی لێدانه‌وه‌ی دیلكۆ.
له‌مباره‌وه هانا ئیسماعیل شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، له ئه‌نجامی دروستبوونی حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو كه له‌ناو سلنده‌ر ڕوو ده‌دات، كه به هه‌ڵه لای خۆمان پێی ده‌ڵێن ''لێدانی دیلكۆ''، له ئه‌نجامی ناڕێكی سووتانی ئه‌و بڕه به‌نزین و هه‌وایه‌ی كه له ناو سلنده‌ر یان له ژووری سوتاندا ڕوو ده‌دات، به‌هۆی به‌رزیی په‌ستانی به‌نزین و هه‌وا كه پێش ناردنی سپاڕك، ئاگری پلاك ده‌سووتێت و ته‌قینه‌وه‌كه له ژووری سووتان یان سلنده‌ر ڕوو ده‌دات.
باشترین ڕێ بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە بەکارهێنانی بەنزینی باشە
ئه‌وه‌یشی گوت كه به‌هۆی نزمیی ئۆكتان یان كوالێتی جۆری ئه‌و به‌نزینه‌ی به‌كاری دێنین، ئه‌مه‌ش جارێكی تر وا ده‌كات په‌ستانێكی زۆر له‌سه‌ر پستۆنه‌كان دروست بێ و زیان به پستۆن بگات و ته‌مه‌نیان كه‌م بێته‌وه، یان له‌وانه‌یه به‌هۆی ئه‌و په‌ستانه به‌هێزه‌ی دروست ده‌بێت، ببێته هۆی شكاندنی پستۆن و زیانگه‌یاندن به بزوێنه‌ره‌كه، بۆیه باشتر وایه هه‌ر كاتێك هه‌ستت به ده‌نگی لێدانه نه‌خوازراوه‌كه كرد، په‌ستانی زۆر نه‌خه‌یته سه‌ر پایده‌ری به‌نزین تا بزوێنه‌ره‌كه‌ت دوور بێت له زیان .
ئه‌م شاره‌زایه ھه‌ندێك ھۆكاری تریشی خسته ڕوو كه ده‌بێته ھۆی دروستبوونی ئه‌م حاڵه‌ته:
یه‌كه‌م: پیسبوون یان له‌كاركه‌وتنی یه‌كێك له پلاكه‌كان.
دووه‌م: پیسبوون یان له‌كاركه‌وتنی یه‌كێك له نۆزڵه‌كان.
سێیه‌م: بێھێزبوونی فیتپه‌مپ.
چواره‌م: خراپی كوالێتی به‌نزین.
پێنجه‌م: به‌رزبوونی حه‌ماوه‌ی بزوێنه‌ر له چاو ئاستی پێویستی كۆمپانیای وه‌به‌رھێن.
شه‌شه‌م: چه‌ند ھۆكارێكی تری ھه‌سته‌وه‌ره‌كانی ھه‌واو و به‌نزین.
هۆشداری ده‌دات كه باشترین ڕێ، به‌كارهێنانی به‌نزینی باشه واته ئۆكتانی به‌رز بێت، به‌مه‌یش نۆزڵ خاوێن ده‌بێته‌وه و له كێشه‌ی لێدانی دیلكۆ رزگارت ده‌كات.