له زیادكردنێكدا كه كۆمپانیای "پرۆپستۆر" له لۆس ئه‌نجیلۆس له ئه‌مه‌ریكادا به‌ڕێوه ده‌بات كه كۆمپانیاكه تایبه‌ته به هه‌ڵگرتنی كه‌لوپه‌لی ئه‌و فیلمه ناودارانه‌ی به‌رهه‌م هێنراون، بڕیاره له‌ناو ئه‌م مانگه‌دا زیاتر هه‌زار و 800 پارچه له كه‌لوپه‌لی چه‌ندان فیلمی ناودار بۆ فرۆشتن پێشان بدات.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 12ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بڕیاره كۆمپانیای "پرۆپستۆر" له لۆس ئه‌نجیلۆس له 21 تا 24ی ئه‌م مانگه، له زیادكردنێكدا زیاتر له هه‌زار و 800 پارچه له كه‌لوپه‌لی فیلمه ناوداره‌كان پێشان بدات. له ئێسته‌یشه‌وه نرخی كه‌لوپه‌له‌كان دیاری كراون كه سه‌رجه‌میان ده‌گه‌نه ملیۆنان دۆلار.
به‌پێی پێگه‌كه، زۆربه‌ی پارچه كه‌لوپه‌له‌كانی فیلمی "شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان" له‌و زیادكردنه‌دا پێشان ده‌درێن كه له ساڵی 1977دا هاتووه‌ته به‌رهه‌م. جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه چاك كۆستاس گوتوویه‌تی، كه‌لوپه‌لی فیلمی "شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان" به‌لای هه‌وادارانی فیلمه‌وه گرنگن، بۆیه كه‌لوپه‌له‌كان خۆیان له ملیۆنان دۆلار ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌شی گوتووه كه جیا له‌و فیلمه، به‌شێك له كه‌لوپه‌له‌كانی فیلمی "ئه‌ندیانا جۆنز ئاد زی لاست كرۆزاید"یش بۆ فرۆشتن پێشان ده‌درێن، ئه‌وانیش نرخیان له سه‌رووی ملیۆن دۆلاره، ته‌نانه‌ت له‌ناو كه‌لوپه‌له‌كانیشدا جانتایه‌كی ئه‌ندیانا جۆنزیشی تێدایه كه سه‌رنجه‌كانی خۆی له‌باره‌ی فیلمه‌كه‌وه تێیدا نووسیوه.
زیادكردنه‌كه بێبه‌ش نابی له پێشاندانی كه‌لوپه‌لی فیلمی "باك تو زی ڤیچه‌ر" كه فیلمێكی خه‌یاڵی زانستییه و یه‌ك له فیلمه ناوداره‌كانه، نرخی ئه‌وانیش ده‌گاته 150 تا 200 هه‌زار دۆلار.
هاوكات به‌پێی گوته‌ی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه، له‌ناو كه‌لوپه‌له‌كاندا بووكه‌شووشه‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوی "گیزمۆ" كه له فیلمی "گریكلینز" به‌كار هاتووه، نرخی ئه‌ویش ده‌گاته 120 هه‌زار دۆلار. جیا له سه‌دان پارچه‌ی تر كه له فیلمه سه‌ركه‌وتووه‌كانی دنیادا به‌كار هاتوون.