ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان، كتێبێكی دانسقه و گرنگ و مێژووییان به‌ناوی "مه‌سروور بارزانی جیهانبینیی بۆ پاراستنی ئاسایش و كوردستانێكی به‌هێزتر" چاپ و بڵاو كرده‌وه، كه كۆی دیمانه و وتاره ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی نێوان 1999 – 2019 له خۆ ده‌گرێت.
مسته‌فا فه‌یلی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی گوت، كتێبه‌كه كۆی دیمانه و وتاره ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی مه‌سروور بارزانییه له ساڵی 1999 تا ساڵی 2019، دوای شه‌ونخوونی و كاركردنی چه‌ند ساڵه‌ی به‌رده‌وام، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه به‌رهه‌م هاتووه.
ئه‌و گوتی، ڕاسته زۆربه‌ی مژاره‌كانی دووتوێی ئه‌م كتێبه، تایبه‌تن به دۆخ و ڕووداوی تایبه‌ت و له بنه‌ڕه‌تدا زاره‌كین، به‌ڵام دواجار هه‌مووی له خزمه‌ت كاروانی خه‌باتی ڕزگاریخوازی كورده بۆ به‌دیهێنانی ژیانێكی پڕ له ئاسایش و ته‌ناهی و سه‌قامگیری بۆ هه‌مووان بێ جیاوازی.
له دووتوێی 813 لاپه‌ڕه‌دا له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه چاپ كراوه
وه‌ك فه‌یلی ئاماژه‌ی دا، كتێبه‌كه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ خوێندنه‌وه‌ی هزر و كاره‌كانی مه‌سروور بارزانی له ژیانی كوردستانیاندا، هه‌مووان ئاشنا ده‌بن به ئامانج و پلان و دنیابینیی مه‌سروور بارزانی بۆ كوردستان و گه‌لی كورد و پێشبردنی وڵات.
جێی باسه ئه‌م كتێبه له دووتوێی 813 لاپه‌ڕه‌دا له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه چاپ كراوه، ئێسته له‌به‌ر دیدی خوێنه‌راندایه، ده‌سته‌كه پڕۆژه‌ی تری هه‌یه و به‌رده‌وامن له چاپكردنی كتێبی نوێ و به‌منزیكانه به‌رهه‌می تریان ده‌بێت.
سلێمانی\ئاسان محه‌مه‌د