له خولی پله دووی به‌ڕازیل یاریزانێك گۆڵێكی ناوازه‌ی تۆمار كرد، هاوشێوه‌ی گۆڵه‌كه‌ی زیدانه له تۆڕی بایه‌رلیڤه‌ركوزن.
ئانسیلمۆ رامۆن یاریزانی یانه‌ی كلۆپ ریگاتاسی پله دووی به‌ڕازیل، له یاریی تیپه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر یانه‌ی سامپایۆ كۆریا توانی گۆلێكی سه‌رنجڕاكێش و ناوازه تۆمار بكات، گۆڵپارێزی تیپی به‌رانبه‌ریش زۆر جوان هه‌وڵی دا، به‌ڵام تۆپه‌كه چووه گۆڵه‌وه.
ئه‌م گۆڵه هاوشێوه‌ی گۆڵه‌كه‌ی زه‌ینه‌دین زیدانه، كاتێك له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2002 بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید له تۆڕی یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانی تۆماری كرد.
پێشبینیی ده‌كرێت گۆڵه‌كه‌ی ئانسیلمۆ رامۆن پێشبڕكێ بكات بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی ئه‌مساڵ، كه به "خه‌ڵاتی پوشكاش" ناسراوه و ساڵانه فیفا به جوانترین گۆڵی ده‌به‌خشێت.