له خولی پله یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی لێڤانتی له یاریگه‌ی سانتیاگۆدا رێڕه‌وی شه‌ره‌فی بۆ ریال مه‌درید رێك خست، له به‌رانبه‌ردا ریال مه‌درید لێڤانتی گه‌یانده لێواری دابه‌زین بۆ پله دوو.
ئه‌مشه‌و له گه‌ڕی 36ی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی خۆیدا بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و به 6-0 گۆڵ له یانه‌ی لێڤانتیی برده‌وه.
پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه، لێڤانتی رێزی له ریال مه‌درید گرت وه‌ك پاڵه‌وانی خولی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئیسپانیا و له ناو سانتیاگۆ بێرنابێو رێڕه‌وی شه‌ره‌فی بۆ رێك خست، به‌ڵام ریال مه‌درید به‌زه‌یی به لێڤانتی نه‌هاته‌وه و نیو ده‌رزه‌ن گۆڵی لێ كرد.
ڤینیسیۆس جۆنیۆر سێ گۆڵی "هاتریك" له یارییه‌كه‌دا تۆمار كرد، هه‌روه‌ها مێندی و كه‌ریم بنزێما و رۆدریگۆ گۆڵه‌كانی تریان تۆمار كرد.
ریال مه‌درید دوو گه‌ڕ له‌مه‌وبه‌ر بووه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه و بۆ جاری 35 لالیگای برده‌وه، به‌ڵام لێڤانتی به‌م شكسته باری ته‌واو كه‌وتووه‌ته لێژی، ئێسته له پله‌ی 20 و كۆتایی ریزبه‌ندییه و 29 خاڵی هه‌یه، تا راده‌یه‌كی زۆریش بۆ پله دووی ئیسپانیا داده‌به‌زێت و زه‌حمه‌ته رزگار بێت.
له یارییه‌كی تری ئه‌مشه‌ودا، ڤیاڕیال له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به 5-1 گۆڵ له رایۆڤاییكانۆی برده‌وه.
هه‌روه‌ها ریال سۆسیداد به 3-0 گۆڵ له یانه‌ی قادێشی برده‌وه.