فەرمانی گرتن بۆ عەتا سەراوی دەرچوو

:: PM:12:54:13/05/2022 ‌
بە نووسراوێكی فەرمی لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر بۆ جاری دووەم فەرمانی گرتن بۆ عەتا سەراوی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەرچوو.

عەتا سەراوی پێشتر فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوو بوو ئەوەیش بەتۆمەتی تەشهیر، بەڵام رایكردە دەرەوەی وڵات لە ئێستەیشدا فەرمانێكی تری گرتنی بۆ دەرچووە.

بەپێی نووسراوێكی دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر، بڕیاری گرتن بۆ عەتا سەراوی دەرچوو فەرمانەكەش ئاراستەی سەرجەم بازگەكان و فڕۆكەخانەكان كراوە.

هۆكاری فەرمانی گرتنەكەی ئەمجارەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی عەتا سەراوی بوختانی كردووە و هیچ بەڵگەیەكی نەبووە لەسەر چەند قسەیەك كردوویەتی.

پێشتر لە كۆتایی ساڵی 2021 فەرمانی گرتن بۆ عەتا سەراوی دەركرا بەڵام، دواتر لە هەرێمی كوردستان ڕۆیشتە دەرەوە.

عەتا ساراوی لە چەندین بابەتی تر هەمان شێوە مامەڵەی كردووە كاتێك قسەیەك دەكات ئەگەر بزانێت بەخراپ بەسەریدا بشكێتەوە دەچێتە وڵاتانی ئەوروپا تا كێشەكەی بۆ چارەسەر دەكرێت دواتر دەگەڕێتەوە.



وشە - رامیار جەواد