شێخ خەلیفە بن زاید بن سوڵتان ئەلنەهیان له حه‌وتی ئەیلوولی ساڵى 1948 له دایكبووه، دووەم سەرۆکی ئیماڕاتی یەکگرتووی عەرەبی و 16مین فەرمانڕەوای میرنشینی ئەبوزەبى بووه، هاوكات وه‌ك فەرماندەی باڵا لە سێی تشرینی دووەمی 2004 پۆستی سەرۆکایەتی گرتە ئەستۆ و شوێنی باوکی شێخ زەید بن سوڵتان دامەزرێنەری ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی گرتەوە.
شێخ خەلیفە لە کۆشکى ئەلموەیجی لە شاری ئەلعەین لە دایکبووە و کوڕە گەورەی شێخ زەید بن سوڵتان ئەلنەهیان دامەزرێنەری ئیمارات بووە. شێخ خه‌لیفه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له شاری عه‌ین ده‌ژیان و له‌وێ خوێندنی قوتابخانه‌ی له قوتابخانه‌ی ئه‌لنه‌حیانیه ته‌واو كردووه، كه باوكی دایمه‌زراندووه و زۆرینه‌ی ته‌مه‌نى منداڵی له ناوچه‌كانى ئه‌لعه‌ین و ئه‌لبوره‌یمی له‌گه‌ڵ باوكی به‌سه‌ر بردووه كه له كاتێكدا بووه لەو سەردەمەدا فەرمانڕەوایی ناوچەی ئەلعەینیان دەکرد.
شێخ خەلیفە لە هەموو قۆناغەکانیدا لەگەڵ مێژووی میرنشینەکاندا هاوئاهەنگ بوو، شێخ زەید باوکی لە زۆربەی چالاکی و سەردانەکانی ڕۆژانەدا حەزی دەکرد یاوەری بێت، لە ئەرکەکەیدا بۆ باشترکردنی ژیانی هۆزەکان بە دڵسۆزی مایەوە، بۆ باوکیشی لە ناوچەکەدا و دامەزراندنی دەسەڵاتی دەوڵەت، کە کاریگەرییەکی زۆری هەبوو لەسەر فێرکردنی بەها بنەڕەتییەکانی بەرپرسیارێتی و متمانە و دادپەروەری له‌و ناوچانه‌دا.
له ساڵى 1964 هاوسه‌رگیری كردووه و هه‌شت منداڵی هه‌یه، كه شه‌شیان كچ و دوانیان كوڕن. ئەکادیمیای سەربازی شاهانە ساندهێرسى به‌ڕیتانى ته‌واو كردبوو، زمانه‌كانى عه‌ره‌بى و ئینگلیزى زۆر به باشى ده‌زانى، ماوه‌ى زیاتر له 19 ساڵه فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئیماڕاته. ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی ئایار/مایۆی 2022 له ته‌مه‌نى 73 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
شێخ خەلیفە بن زاید بن سوڵتان ئەلنەهیان به دۆستى كورد ناسرابوو، پێوه‌ندییه‌كى باشى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى هه‌بووه و به‌رده‌وامیش هه‌وڵى باشتركردن و به‌ره‌وپێشبردنى پێوه‌ندییه‌كانى داوه.
خاوه‌نى خه‌ڵاته‌كانى مه‌دالیاى خاچی گەورەی نیشان ئەلحەمام (2010) و مەدالیای ئەستێرەی فەڵەستین (2010)، مەدالیای شایستەیی مەدەنی (2008)، هەڵۆی زێڕین، خاچی گەورەی ڕێکخراوی ئیزابێلای کاسۆلیک، فەرمانی شازادە یارۆسلاڤی ژیر (پلە یەک) چه‌ندانى تریش.
له‌ماوه‌ى فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی و بینای بازرگانی دامه‌زراندووه و هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌ی خه‌لیفه بن زاید ئالنهیانی بۆ كاروباری مرۆیی دامه‌زراندووه كه له 40 وڵاتی جیهان خزمه‌تگوزاری خێرخوازى و مرۆیى پێشكه‌ش ده‌كات.