ئاگر لە كۆگەی كۆمسیۆنی سلێمانی كەوتەوە

:: AM:09:31:14/05/2022 ‌

درەنگانی شەوی رابردوو ئاگرێكی گەورە لە كۆگەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كەوتەوە، بەهۆیەوە بەشێكی كۆگەكە سووتا و چەند كارمەندێكی بەرگریی شارستانی بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ شەموو 14ـی ئایار، بەپێی زانیارییەكان كە بە "وشە" دراون، شەوی رابردوو ئاگر لە كۆگەیەكی كۆمیسیۆن لە سلێمانی كەوتووەتەوە.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، بەهۆی ئەو ئاگرەوە دوو كارماندی بەرگریی شارستانیی بریندار بوون و زیانێكی زۆریش بە كەلوپەلی كۆمسیۆن كەوتووە، بەشێكی ئامێری كارەبایی تایبەت بە سندووقی دەنگدانە.

ئەوەیش هاتووە، لە كاتی ئاگرەكەدا لە ناوچەی هوانە تیمەكانی بەرگریی شارستانی، بەخێرایی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، بەڵام بەهۆی بوونی كەلوپەلی بارگاویكراو، نەتوانراوە بەخێرایی كۆنترۆڵ بكرێت.

ئێستە تیمەكانی بەرگریی شارستانی لەو شوێنە ماون و سەرقاڵی پشكنینن تا هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە دیاری بكەن.




وشە - رامیار جەواد