خۆپێشاندان چه‌ند شارێكی تری ئێرانی گرته‌وه، دوای ئه‌وه زیاتر به‌رفراوان بووه كه رۆژی پێنجشه‌م حكوومه‌ت به فه‌رمی نرخی چه‌ند جۆر خۆراكی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو گران كرد.
زۆربه‌ی خۆپێشاندانه‌كان كه پارێزگاكانی رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای ئێران بوون و له ژماره‌یه‌ك شاری پارێزگاكانی لوڕستاندا، كۆهگیلویه و بۆیرئه‌حمه‌د، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری و خووزستان خه‌ڵك رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژی حكوومه‌ت دروشمیان دا.
به‌گوێره‌ی هه‌ندێك گرته‌ی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراونه‌ته‌وه، ده‌نگی ته‌قه‌ی پۆلیس و هێزه ته‌ناهییه‌كان ده‌بیسترێت و حكوومه‌ت به توندی خه‌ڵك سه‌ركوت ده‌كات.
خه‌ڵك له دژی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران دروشمی توند ده‌ده‌ن
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، به‌پێی هه‌ندێك ڤیدیۆی تر، خه‌ڵك له دژی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران دروشمی توند ده‌ده‌ن. له پارێزگایه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ئێرانیش خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كردووه، شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك گرته‌ی ڤیدیۆییش له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان بڵاو كرانه‌وه.
هۆكاری سه‌ره‌كیی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران، بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی نرخه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و خه‌ڵك بێزار بوون له‌و دۆخه ئابوورییه‌ی تووشی ئێران بووه و حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی به به‌رپرسیار ده‌زانن.