بەپێی مادەی 51ی دەستوورى ئه‌و وڵاته، شێخ محەمەد بن زاید ئال نه‌یان، بەکۆی دەنگ هەڵبژێردرا بە سەرۆکی نوێى ئیمارات و شوێنی خه‌لیفه بن زاید ئال نهیانى گرته‌وه كه دوێنێ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچى دوایى كرد.
دواى هه‌ڵبژاردنى شێخ محەمەد بن زاید ئال نه‌یان سوپاسگوزاریی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئەو متمانەیهی کە ته‌واوى ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای یەکێتییەکە پێیان بەخشیووه و هیواشى خواست کە هاوکاری بكرێت له به‌ڕێوه‌بردنى وڵات.