یانه‌ی لیڤه‌رپوول له یاریی كۆتایی جامی ئینگلته‌را له یانه‌ی چێڵسیی برده‌وه و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، دوو یاریزانی گرنگی یانه‌كه‌ش دووچاری پێكان بوون.
ئه‌مشه‌و "شه‌موو 14ی ئایار" له یاریگه‌ی وێمبڵی له له‌نده‌ن، یانه‌ی لیڤه‌رپوول به لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه به ئه‌نجامی 6-5 گۆڵ له یانه‌ی چێڵسیی برده‌وه.
یارییه‌كه له كاتی ئاسایی و زیادكراو به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات و هه‌ردوو تیپ به لێدانه‌كانی په‌ناڵتی یارییه‌كه‌یان یه‌كلا كرده‌وه، كه لیڤه‌رپوول 6-5 گۆڵ براوه بوو.
هاوكات له یارییه‌كه‌دا هه‌ردوو یاریزانی لیڤه‌رپوول محه‌مه‌د سه‌ڵاح و ڤێرجل ڤان دایك به هۆی پێكانه‌وه له یاریگه چوونه ده‌ره‌وه و هێشته دیار نییه پێكانه‌كه‌یان چۆنه و چه‌ند دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
ئه‌مه دووه‌م نازناوی لیڤه‌رپووله له‌م وه‌رزه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانیشی به‌ده‌ست هێنا.
هاوكات بۆ جاری هه‌شته‌م بوو لیڤه‌رپوول نازناوی جامی ئینگلته‌را به‌ده‌ست بهێنێت، كه كۆنترین پاڵه‌وانیه‌تیی تۆپی پێیه له ئه‌وروپا و ماوه‌ی 150 ساڵه ئه‌نجام ده‌درێت.