پشوو راگەیەنرا

:: AM:09:00:16/05/2022 ‌
بەهۆی خۆڵبارینەوە وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ئەمڕۆی كردە پشووی فەرمی لە ناوەندەكانی خوێندن و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانیشی دواخست.

ئەمڕۆ دووشەم 16ـی ئایار، بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە چڕەی شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، دەوامی سەرجەم قۆناغەكانی خوێندن لە عێراقدا ڕاگیران و تاقیكردنەوەكانیش دوا خران.

لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پەروەردەی عێراقدا هاتووە، بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ئەمڕۆ لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن پشوو دەبێت و تاقیكردنەوەكانیش بۆ سبەی دوا دەخرێن.     

چڕیی خۆڵبارینەكە وایكردووە لە بەشێكی شارۆكەكانی سەر بە پارێزگاكانی بەغدا، كەركووك، واست، دیوانیە، دیالە و بابل دەوامی فەرمانبەران كرایە پشووی فەرمی.

لە درەنگانی شەوی رابردوو شەپۆلێكی خۆڵبارین شارەكانی عێراقی گرتووەتەوە، بەشێك لە تەندروستیی چەند شارێك پێشتر ئامادەكارییان كردبوو بۆ ئەو خۆڵبارینە لە نەخۆشخانەكان.



وشە - رامیار جەواد