به‌هۆی به‌رده‌وامی خۆڵبارینه‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی بینین، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و سلێمانی ڕاگیران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ی ئایار، تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاند، "هه‌موو گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه ڕاگیراون، كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانیش نادیاره، چونكه كه‌ی خۆڵبارین ته‌واو بوو گه‌شته‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه".
ئاماژه‌ی داوه، "گه‌شته‌كانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ڕۆیشتن بۆ به‌سڕه و دوبه‌ی و به‌غدا بووه، هاتنیش له هه‌مان ئه‌و شوێنانه‌وه بووه، بۆیه ئێسته وه‌ستاوه".
لای خۆیانه‌وه ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدایش له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاندووه، "سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی هاتن و چوونی فڕۆكه‌خانه‌كه‌مان وه‌ستاندووه، تا 12 سه‌عاتی تریش هیچ گه‌شتێك ئه‌نجام نادرێت، ئه‌وكاتیش ئه‌گه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی خۆڵبارین مابوو، وه‌ستاندنی گه‌شته‌كان درێژ ده‌كرێته‌وه".
به‌پێی زانیارییه‌كانیش گه‌شته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره و نه‌جه‌فیش وه‌ستاوه، چه‌ند گه‌شتێكیش دوا خراون، به‌ڵام تا ئێسته به‌فه‌رمی ڕایان نه‌گه‌یاندووه. ئه‌وه له كاتێكدایه پێشتر "وشه" بڵاوی كردبووه‌وه، شه‌پۆلێكی خۆڵبارین ڕووی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات و مه‌ودای بینین زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كردووه، "ئه‌مڕۆ دووشه‌م له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان خۆڵبارین ده‌بێت و دوای نیوه‌ڕۆ كاریگه‌رییه‌كانی زیاتریش ده‌ركه‌وێت."