سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له ئیسپانیا ئاشكرای كرد، یانه‌ی بارسێلۆنا نیازی هه‌یه گۆڵپارێزی ئه‌ڵمانیی یانه‌كه‌ی "مارك ئاندرێ تێر شتیگن" به‌ڕێ بكات.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی، كه له یانه‌ی بارسێلۆنا نزیكه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ی ئایار بڵاوی كرده‌وه، یانه‌ی بارسێلۆنا ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری تێر شتیگنی گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ی ببێت، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌واره‌یه‌كی باش پێشكه‌ش به یانه‌كه بكرێت.
به پێی سه‌رچاوه‌كه، نرخی ئێسته‌ی گۆڵپارێزه‌كه له بازاڕی گواستنه‌وه‌دا 45 ملیۆن یۆرۆیه و كاتی خۆی به 12 ملیۆن یۆرۆ له 2014 له میونشنگلادباخه‌وه رووی كرده بارسا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، بارسێلۆنا ئێسته له ئاستی ئێسته‌ی شتیگن رازیی نییه و پێیان وایه گۆڵی زۆر لێ ده‌كرێت.