كاتێك گێڕی ئۆتۆمبێل تووشی گرفت ده‌بێ، راسته‌وخۆ دایمه‌گره و مه‌یگۆڕه كه ئه‌مه بووه‌ته ئیشی زۆربه‌ی وه‌ستاكان، له‌بری ئه‌مه پشكنینی ته‌واوی بۆ ئه‌نجام بده و دواتر به‌گوێره‌ی ئه‌و گرفته‌ی هه‌یه‌تی چاره‌سه‌ری بكه، بۆ ئه‌وه‌ی له خه‌رجی زۆر دوور بی و فێڵت لێ نه‌كه‌ن.
ئیدریس عوسمان ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه''ی ئاشكرا كرد، زۆربه‌ی كات له كاتی تێكچوونی گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، یه‌كێك ''له سۆلینۆده‌كانی'' تێكده‌چێت و به گۆڕینی ته‌نیا یه‌كێك له‌وانه كه به پشكنینی كۆمپیوته‌ری ده‌رده‌كه‌وێت، كێشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئیتر پێوسیت به گۆڕینی گێڕ و گێڕداگرتن ناكات، بۆیه ئاگاداربن كه‌سێك به زانستی ئیشی تێدا بكات، ده‌بێت ئاوا بكات.
پێش پشکنین راستەوخۆ گێڕ مەگۆڕە
''گێڕ پارچه‌ی زۆری هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر كێشه‌ی تێكه‌وت باشتر وایه له‌ڕێی كۆمپیوته‌ره‌وه پشكنینی بۆ ئه‌نجام بده‌یت و كێشه سه‌ره‌كییه‌كه دیاری بكه‌یت، زۆرجار به گۆڕینی ئه‌و پارچه‌یه گرفتی گێڕه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، بۆیه پێویست ناكات گێڕه‌كه به ته‌واوی بگۆڕیت و مه‌سره‌فێكی زۆریش بكه‌یت تێیدا''. ئیدریس وای گوت.
هۆشداریی ئه‌وه‌یش ده‌دات كه نه‌ك ته‌نیا بۆ گێڕ بۆ هه‌ر گرفتێكی تری ئۆتۆمبێل، باشتره سه‌ره‌تا پشكنینی كۆمپیوته‌ری ئه‌نجام بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كه دیاری بكه‌یت و چاره‌سه‌ری بكه‌ت، چونكه له خۆته‌وه گۆڕینی پارچه‌ی ئۆتۆمبێل ته‌نیا خه‌رجی زیاده و له‌وانه‌یه كێشه سه‌ره‌كییه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كات.