له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا 106 به‌ر له ئێسته، ڕه‌شنووسی ڕێككه‌وتنی سایكس پیكۆ په‌سند كرا كه دوای ئه‌وه، بووه سه‌ده‌یه‌ك له كاره‌سات و شه‌ڕ و ناكۆكی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ندان گه‌لی ناوچه‌كه له ناویاندا گه‌لی كورد كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
ڕێككه‌وتنامه‌ی سایكس پیكۆ كه به فه‌رمی به ڕێككه‌وتننامه‌ی ناوه‌ندی ئاسیا ناسراوه، له 16ی ئایاری 1916دا ڕه‌شنووسی رێككه‌وتنی سایكس پیكۆ په‌سند كرا، دوای ئه‌وه‌ی له تشرینی دووه‌می 1915وه تا مارسی 2016 له‌لایه‌ن مارك سایكسی به‌ڕیتانی و فڕانسوا جۆرج بیكۆی فڕه‌نساییه‌وه ئیشی له‌سه‌ر كرا و ئاماده كرا.
ئامانجی سه‌ره‌كیی ڕێككه‌وتنه‌كه دابه‌شكردنی میراتی ئیمپراتۆری عوسمانی و كێشانی هێڵی نوێی سنووری بوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ زۆر له وڵاتان هه‌ڵهاتنی خۆری گه‌شه‌كردن و باڵاده‌ستبوونیان بوو، به‌ڵام بۆ كورد ڕێككه‌وتنه‌كه كاره‌ساتی دابه‌شكردنی كوردستان و دابڕانی كوردی باكور و باشوور و ڕۆژئاوای لێ كه‌وته‌وه، ئه‌مه‌یش ته‌نیا به ئامانجی ئه‌وه‌ی دووریان بخه‌نه‌وه كوردانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تی كورد له مه‌هابادی لێ بكه‌وێته‌وه و كورد چیتر نه‌شونما نه‌كات.
هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه، ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان كه‌وتبوونه گفتوگۆ له پێناوی ئه‌وه‌ی زۆرترین داگیركارییان هه‌بێت و زۆرترین ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌تی ناوچه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بۆ خۆیان داگیر بكه‌ن، له‌مه‌وه په‌یماننامه‌یه‌كی چاوچنۆكانه‌ی ئیمپریالییانه به‌سترا له نێوان ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیسته‌كاندا، له‌مه‌دا به‌ریتانیا نه‌یده‌ویست سنووری به سنووری ڕووسیاوه بێت كه بریتی بوو له ڕێككه‌وتنامه‌ی سایكس بیكۆ.
ئه‌وه‌بوو له 16ی ئایاری 1916 مارك سایكسی نوێنه‌ری به‌ریتانیا و جۆرج پیكۆتی نوێنه‌ری فڕه‌نسا گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنامه‌یه‌ك، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ڕووسیا بێته ناو په‌یماننامه‌كه، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا ڕێككه‌وتبوون، به‌ڵام نه‌یانده‌توانی ڕووسیایش بێبه‌ش بكه‌ن، چونكه ڕووسیا مێژوویه‌كی كۆنتری هه‌بوو له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌وه‌بوو هه‌ردوولا سه‌ردانی پترۆگرادیان كرد، دوای گفتوگۆیه‌كی سێ لایه‌نه گه‌یشتنه ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك كه دواتر بووه سایكس - پیكۆت و سازانۆف، ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه له‌باره‌ی ناوچه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو كه له 12 به‌ند یان ماده و خاڵ پێكهاتبوو.
ناوی ئه‌م ڕێككه‌وتنامه‌یه له ناوی (مارك سایكس) ڕاوێژكاری دیپلۆماتی به‌ریتانی و (فڕانسوا جۆرج پیكۆت) سكرتێری یه‌كه‌می باڵوێزخانه‌ی فڕه‌نسا له له‌نده‌ن وه‌رگیراوه.