لە ناوچەی پیشەسازیی هەولێردا كەسێك براكەی خۆی دەكوژێت كە خەڵكی دهۆكن، هۆكاری كوشتنەكەش بۆ كێشەی كۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 16ـی ئایار، لە راگەیەنراوێكی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی هەولێر بەبوونی ڕووداوێكی كوشتن لە پیشەسازیی باكور، هێزەكانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو بەمەبەستی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە.
باس لەوەش كراوە، دەركەوت كەسێك بەناوی "ئیبراهیم ج. م." لەسەر كێشەی خێزانی، لەلایەن براكەیەوە بەناوی "ح. ج. م." كوژراوە كە خەڵكی شاری دهۆكن.
روون كراوەتەوە، پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە كردووەتەوە و سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بكەری تاوانەكە بگرێت.