به‌رپرسێك له ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عێراق له‌باره‌ی دواین باری كه‌شوهه‌وا و خۆڵبارینه‌وه ڕای گه‌یاند، "شه‌پۆلی ئه‌مڕۆی خۆڵبارین ده‌وه‌ستێت و له چه‌ند شوێنێكیش به ته‌واوی نامێنێت، هاوكات له هه‌فته‌ی داهاتووشدا جارێكی تر عێراق و كوردستان ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلی چواره‌می خۆڵبارین ده‌بنه‌وه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ی ئایار، عامر جابری گوته‌بێژی ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عێراق، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌و خۆڵبارینه‌ی له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردووه‌وه عێراق و هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌عات حه‌وت كۆتایی پێ دێت و كاریگه‌رییه‌كانی كه‌م ده‌بێته‌وه".
ڕوونی كرده‌وه، خۆڵبارینه‌كه به كاریگه‌رییه‌كی كه‌مه‌وه له شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستاندا به ته‌واوی نامێنێ و ئاسمان سماڵ و خۆر ده‌بێت، هاوكات بایه‌كی زۆریش له سه‌عات چواری عه‌سر شاره‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه.
له‌باره‌ی بارانبارینه‌وه گوتی، "هیچ جۆره بارانێك نابارێت و ته‌نیا له هه‌ندێك ناوچه‌ی شاخاوی نمه‌باران و بای سارد دروست ده‌بێت." ئه‌وه‌شی گوت، "له هه‌فته‌ی داهاتوویشدا ڕۆژی یه‌كشه‌م پێشبینی ده‌كه‌ین جارێكی تر عێراق و كوردستان ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلی چواره‌می خۆڵبارین ببنه‌وه".
كۆتایی مانگی نیسان و سه‌ره‌تای مانگی ئایار، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به سێ شه‌پۆلی جیاواز به به‌رده‌وامی شه‌پۆلی خۆڵبارین هه‌رێمی كوردستان و عێراقی گرته‌وه، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه، كه‌سێكیش له به‌غدا گیانی له ده‌ست داوه، ژینگه‌ناسانیش پێیان وایه هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و به‌رده‌وامییه‌ی شه‌پۆلی خۆڵبارینه جگه له گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، هاوكات خراپبوونی ژینگه‌ی سه‌وزایی عێراقیش كاریگه‌ریی سه‌ره‌كی هه‌یه.