بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ببێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دانانی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مان و ھه‌وڵی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی ئایار، سامان ئه‌حمه‌د به‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، كۆ ده‌بنه‌وه بۆ گفتوگۆ و دانانی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان."
به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیاره دوای كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانیش كۆ ببنه‌وه به ئامانجی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان.
باسی له‌وه‌ش كرد، چه‌ند یاداشتێك دراوه‌ته سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ده‌كرێت به‌تایبه‌ت كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن.
كێشه‌ی نێوان فراكسیۆنه‌كان له‌باره‌ی سیستمی هه‌ڵبژاردن، 11 فراكسیۆنی په‌رله‌مان داوا ده‌كه‌ن سیستمی یه‌ك بازنه‌یی بێت، شه‌ش فراكسیۆن و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆ داوا ده‌كه‌ن، سیستمی هه‌ڵبژاردن فره‌بازنه‌یی بێت. به‌و هۆیه‌وه په‌رله‌مان له وه‌رزی به‌هاره‌ی یاساداناندا 75 ڕۆژه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌كردووه.