نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بڕیاره ئه‌مشه‌و تایبه‌ت له‌سه‌ر دۆخی عێراق كۆ ببێته‌وه و ئه‌وانیش ڕاپۆرتی خۆیان بخوێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی ئایار، جێنین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاندووه، "بڕیاره ئه‌مشه‌و سه‌عات 10، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، له‌سه‌ر دۆخی ناوخۆ و پرسی وشكه‌ساڵی و خۆراك له عێراقدا كۆ ببێته‌وه".
ئاماژه‌یش دراوه، "هاوكات نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراقدا گوتاری تایبه‌تی ده‌بێت و دوا پێشهات و دۆخی هه‌نووكه‌یی عێراق و كار و چالاكییه‌كانی یونامی له‌و وڵاته، بۆ ئاماده‌بووان روون ده‌كاته‌وه".
ئێسته چوار ده‌ستپێشخه‌ری هه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی داخرانی سیاسی له عێراقدا، كاتێك دوای زیاتر له حه‌وت مانگ له هه‌ڵبژاردن، پرۆسه‌ی سیاسی له‌و وڵاته تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵ هاتووه و هیچ لایه‌نێك ئاماده‌ی سازشكردن بۆ یه‌كتریان نییه، كه‌س نایه‌وێ له ده‌سه‌ڵات دوور بكه‌وێته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وڵاته‌كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه، ڕووبه‌رووی شه‌پۆلی خۆڵبارین بووه‌ته‌وه، هاوكات نزیك بووه‌ته‌وه له بیابانبوون و وشكبوونی چه‌ندان رووبار و هاوكات گرانبوونی نرخی خۆراكیش.