له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ویلایه‌ته یه‌ككگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به یاوه‌ریی به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا، له نووسینگه‌ی حاكمی ویلایه‌تی تێنسی، له‌گه‌ڵ جۆزیف ویلیه‌م سه‌رۆكی دیوانی ویلایه‌تی تێنس و به‌رپرسی كاروباری حاكمی ویلایه‌تی تێنس كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر جگه له‌وه‌ی دووپاتی له په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، باسی له دواین گۆڕانكاری و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی و پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان و كرانه‌وه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان كرد.
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی بۆ هاوكاری و پشتگیریی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، به‌رده‌وامیی پشتگیریی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان به پێویست زانی.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی دیوانی ویلایه‌تی تێنس، دووپاتی كرده‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به بایه‌خه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانێت و پێوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، ده‌خوازین ئه‌و پێوه‌ندییه به‌هێزه بمێنێته‌وه و بره‌وی زیاتر پێ بدرێت.
شایانی باسه سه‌ردانی شاندی پارێزگای هه‌ولێر به سه‌رۆكایه‌تیی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به ئه‌ندامیه‌تیی قایمقامی هه‌ولێر و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی بوژاندنه‌وه‌ی قه‌ڵات و ژماره‌یه‌ك خاوه‌نكار بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زۆر و سوودوه‌رگرتنه له ئه‌زموونی ئه‌م وڵاته بۆ زیاتر پێشكه‌وتنی هه‌ولێر.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیاندا، بڕیاره پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی واشنتن بكات و چه‌ندان دیداری گرنگیش ئه‌نجام بدات.